خشتەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران راگەیەنرا

K24 – ھەولێر

لە راگەیاندراوێكدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی مانگی حوزەیرانی بۆ ئەم ھەفتەیە راگەیاند بە گوێرەی خشتەكە لەم ھەفتەیەدا زۆربەی وەزارەت و دەستەكان مووچە وەردەگرن.

لە راگەیاندراوەكەدا وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى رایگەیاندووە: "

ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ به‌روارى 31/7/2016 مووچه‌ى ئه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

1-وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن

2-وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتیه‌كان

3-وه‌زاره‌تى پلان دانان

4-وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى

5-مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان

6-مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى

7-ده‌زگاى مین

8-دیوانى چاودێرى دارایی

9-ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ

10-ده‌سته‌ى ناوچه‌ كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم

11-ده‌سته‌ى ژینگه‌

12-ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان

13-ده‌سته‌ى ده‌سپاكى

14-كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان

..........................................................

ڕۆژى دووشه‌ممه‌ به‌روارى 1/8/2016 مووچه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

1-وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى

2-وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى

..............................................

ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ به‌روارى 2/8/2016 مووچه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

1-وه‌زاره‌تى كاره‌با

2-وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن

3-وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى

4-وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى و لاوان

ئەمە لە كاتێكدایە كە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران دابەش دەكات، بەڵام تائێستا مووچەی مانگی ئاداری خانەنشینانی دابەش نەكردووە.