پێشانگای پارادۆکس بە درووشمی هونەری دژ بە جەنگ لە هەولێر کرایەوە

K24 - هەولێر

یەکەمین پێشانگای هاوبەشی نێوان کورد و فەرەنسا بە ناونیشانی "پارادۆکس" بە درووشمی هونەری دژ بە جەنگ لە گەلەری میدیا کرایەوە.

لە پێشانگاکەدا 40 تابلۆ و کەلوپەلی پاشماوەی جەنگ و 20 پۆرترێتی کەسایەتیە رۆشنبیر و شۆڕگێڕەکانی کوردستان، کە لە لایەن شێوەکاری کورد هێمن حەمید کێشرابوون نمایش کرا.

ئان بنوالیل، وەک شێوەکارێکی فەرەنسی و بەشدار لەم پێشانگا هاوبەشەدا بۆ کوردستان24 گوتی: گەلی فەرەنسا هەمیشە بە دوای ئەوە دەگەڕێت پەیامی ئاشتی و دوورکەوتنەوە لە توندڕەویی و شەڕ بڵاودەکاتەوه، ئێمەش وەک هونەرمەند لەگەڵ هونەرمەندێکی کورد، بیرۆکەی وەستانەوە دژ بە جەنگ بکەین بە پڕۆژەیەکی هونەری و کاریگەرییە نەرێنیەکانی شەڕ لە هزری منداڵانی کورد و جیهان دەربکەین، کە لە دوای هەموو شەڕ و وێرانکارییەکدا منداڵانی جیهان بەرەو توندڕەوی هەنگاو دەنێن، تەنانەت لەم پێشانگایەدا هەوڵمانداوە چەکە پلاستیکیەکانیش بە لاستیک بپێچینەوە و رەنگی رەش و ناشیرینی ئەم چەکە وا نیشان بدەین، کە میوانانی پێشانگا لەگەڵ ئێمەدا هاوڕابن لە وەستانەوە دژ بە جەنگ و پاشماوەکانی، چونکە جگە لە زیان هیچ بەرهەمێکی دیکەی نابێت و هەموو پێشکەوتن و ئاوەدانیەکانیش لە دنیا دەوەستێنێت.

.
.
.
.