كۆمپانیایەكی نه‌رویجی پێگه‌ی خۆی له كوردستان به‌هێزتر ده‌كات
K24 - ھەولێر
كۆمپانیای نه‌وتی دی ئێن ئۆی نه‌رویجی، به‌نیازه پشكه‌كانی كۆمپانیای گه‌ڵف كیستن پترۆلیۆم له هه‌رێمی كوردستان به به‌های 300 ملیۆن دۆلار بكڕیت.
كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نه‌رویجی، گرێبه‌ستێكی پێشكه‌ش به ركابه‌ره‌كه‌ی، كۆمپانیای گه‌ڵف كیستن پترۆلیۆم، كردووه به‌وه‌ی پشكه‌كانی به نرخێكی گرانتر لێ بكرێت، به‌م هه‌نگاوه‌ش كۆمپانیا نه‌رویجییه‌كه ده‌بێته گه‌وره‌ترین كۆمپانیای نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان.
گه‌ڵف كیستن، له كێڵگه‌ی شێخان وه‌به‌رهێنان ده‌كات و رۆژانه 40 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كات، هه‌روه‌ها له كیڵگه‌ی تاوكێش به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ دی ئێن ئۆ و گه‌نه‌ڵ ئینێرجی رۆژانه 118 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌ردەهێنێ.