یاریزانێكی ریال مه‌درید له چوونی بۆ پاریس سانجێرمان نزیك ده‌بێته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یاریزانێكی ریال مه‌درید له ماوه‌یه‌كی نزیكدا درێسی پاریس سانجێرمان بپۆشێت.
پێگه‌ی Cadena SERـی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه ره‌نگه خیسێ رۆدریگێزی ته‌مه‌ن 23 ساڵ جنتایه‌كه‌ی له ریال مه‌درید به‌ره‌و پاریس سانجێرمان بپێچێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئیداره‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید به ره‌زامه‌ندی زینه‌دین زیدان رازیبوون به فرۆشتنی خیسێ به‌شێوه‌ی خواستن بۆ یه‌ك وه‌رزه.
جینسی كارڤاخای به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی خیسێ رایگه‌یاندووه كه چه‌ندان یانه‌ی ئینگلیزی ئاره‌زووی كڕینی خیسێی ـیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام نزیكترینیان یانه‌ی پی ئێس جی فره‌نسایه، به‌وپێیه‌ی ئۆنای ئیمری راهێنه‌ری ئێستای یانه پاریسییه‌كه كاتێك راهێنه‌ری سێڤییا بووه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م خیسێی داوه.
خیسێ رۆدریگێز له 2007 په‌یوه‌ندی به تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی ریال مه‌درید كردووه، وه‌رزی رابردووش 5 گۆڵی بۆ تیپی یه‌كه‌می یانه شاهانه‌كه تۆمار كردووه.