بێژەرەكەی كوردستان24 بۆچی گریا
K2
K24 - ھەولێر
بەھار ئەمین بێژەری ھەواڵەكانی بەشی كرمانجی كوردستان24، لەكاتی پێشكەشكردنی یەكێك لە گەشتی ھەواڵەكان گریا و نەیتوانی فرمێسكەكانی بوەستێنێ.
لەكاتی پەخشكردنی راپۆرتێكی پەیامنێری كوردستان24 لەشاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان لەبارەی چیرۆكی شەھیدبوونی یەكێك لە قوربانییەكانی تەقینەوەكەی ھەفتەی رابردووی قامشلۆ، بەھار ئەمین بێژەری كوردستان24 فرمێسك لەچاوەكانی ھاتەخوارەوە و گریا.
بەھار بە ماڵپەری كوردستان24 گوت: "ھەرچەند كردم خۆم پێنەگیرا، چونكە خۆم خەڵكی قامشلۆم و ژمارەیەك لە خزم و ناسیاوم لە تەقینەوەكە بوونەتە قوربانی، لە كاتی بینینی دیمەنەكان و گوتەی كەسوكاری قوربیان و چیرۆكە تراژیدیاكان نەمتوانی بەسەرخۆمدا زاڵبم".