حەماس ڤیدیۆی راهێنانەکانی پێش هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەری بڵاوکردەوە

K24 - هەولێر:

باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس ڤیدیۆی راهێنانەکانی پێش هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەری بڵاوکردەوە کە تێیدا چەکدارەکانیان راهێنان لەسەر شکاندنی پەرژینی تەلبەند دەکەن.

به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى 7ى ئۆکتۆبەری 2023، چه‌كدارانى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس به‌ هاوبه‌شى سه‌رایا قودس و گرووپه‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كانى دیكه‌، كتوپڕ له‌ ئاسمان و زه‌وى و ده‌ریا هێرشێکیان بەناوی (زریانی ئه‌قسا) دەستپێکرد و زیانێکی زۆری گیانی و ئابوورییان بە ئیسرائیل گەیاند.

دواتر بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەنگی دژی حەماس راگەیاند و سوپاى ئیسرائیلىش ده‌ستى به‌ ئۆپه‌راسیۆنى (شمشێرى ئاسنین) كرد و فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی چه‌ند پێگه‌یه‌كى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسیان له‌ كه‌رتى غه‌ززه‌ بۆردوومان و خاپوور كرد.

ئەمڕۆ شەش رۆژە شەڕ، مووشەکباران و بۆردوومان لەنێوان چەکدارەکانی سەر بە بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە. ژمارەی کوژراوانی هەردوولا نزیکبووەتەوە لە دوو هەزار و 600 کەس، ژمارەی بریندارانیش نزیکبووەتەوە لە شەش هەزار کەس.

بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیک لێرە بکە و جۆینی چەناڵی تیلیگرامی کوردستان24 ببە..