عێراق ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌م قه‌ده‌غه دەكات
K24 - ھەولێر
كۆمپانیای گشتی پێشه‌نگاكان و خزمه‌تگوزاری بازرگانی عێراقی، ژماره‌یه‌ك به‌روبوومی خۆراكی قه‌ده‌غه كرد كه زۆربه‌یان چینی و ئه‌رده‌نی و ئه‌وروپین، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت له‌و بریاره بێ ئاگان.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، كۆمپانیاكه له به‌یاننامه‌یه‌كدا، هه‌موو به‌رهه‌مێكی چینی كه شیری تێدابێت قه‌ده‌غه‌كرد، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ئه‌و شه‌ربه‌تانه‌ی كه له ئه‌رده‌ن دروست ده‌كرێن وه‌كو شه‌ربه‌ته‌كانی ده‌لتا و مازا و مونعش و فهرشتی و سویر سكواش و فیمتو قه‌ده‌غه كران.
هه‌روه‌ها چپسی لیزی ئه‌مه‌ریكی و شه‌ربه‌ته‌كانی جیم كیمی ئیسپانی و بۆلیرۆی بولگاری هه‌موو خوێیه‌كی بێ یۆد و گۆشتی مانگای ئیتالی و فره‌نسی و هۆڵه‌ندی و برازیلی قه‌ده‌غه كران.
سه‌رچاوه‌یه‌كی گومرگی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24 راگه‌یاند: "ئه‌و بڕیاره هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ستی ئه‌وان و ئه‌گه‌ر بشگات، رای لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گیرێت ئنجا جێبه‌جێ ده‌كرێت".