وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هیندستان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 212 هاووڵاتی وڵاتەکەی له ئیسرائیل راگه‌یاند
K24 - هەولێر:
ئاریندام باغشی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هیندستان رایگه‌یاندووه، توانیویانه له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌وه 212 هاووڵاتیان له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی رزگاركردنی هاووڵاتییان له شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین بگوازنه‌وه نیوده‌لهی.
ئاریندام باغشی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، نزیكه‌ی 18 هه‌زار هاووڵاتی هیندی له ئیسرائیل ده‌ژین.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه پێشتر سوبراماتیام جیشانكار وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هیندستان رایگه‌یاندبوو، له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی ئاجای كار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاووڵاتییانیان له ئیسرائیل ده‌كه‌ن.
ماوەی حەوت رۆژە شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس بەردەوامی هەیە.
رۆژی شەممە (7ـی تشرینی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی.
لە بەرانبەردا، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەنگی دژی بزووتنەوەی حەماس راگەیاند و سوپای وڵاتەکەشی ئۆپەراسیۆنی "شمشێری ئاسنین"ـی دژی چەکدارانی حەماس دەستپێکرد.
بە گوێرەی ئامارەکانی میدیا ئیسرائیلییەکان، زیاتر هەزار و 300 ئیسرائیلی لە سەرباز و هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و نزیکەی دوو هەزار و 700 کەسی دیکەش برینداربوون، لە بەرانبەریشدا، بەپێی ئامارەکانی تەندروستی غەززە، هەزار و 417 هاووڵاتی فەڵەستینی کوژراون و زیاتر لە شەش هەزار کەسی دیکەش برینداربوون لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە.