ڤۆن دێر لایین: ئه‌وروپا له‌پاڵ ئیسرائیل ده‌وه‌ستێت
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وروپا له‌پاڵ ئیسرائیل ده‌وه‌ستێت و به مافی ئیسرائیلی ده‌زانێت به‌رگری له خۆی بكات به‌رامبه‌ر به‌و "تاوانانه‌ی حه‌ماس ئه‌نجامی داوه".
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 13ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لایین، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا، به بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكی ئیسرائیلی گوت، ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی به‌رگری له خۆی بكات، جه‌ختیشیكرده‌وه ئه‌وروپا له‌پاڵ ئیسرائیل ده‌وه‌ستێت به‌رامبه‌ر به‌و تاوانانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس دژی ئیسرائیلییه‌كان ئه‌نجامی داوه.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌وه‌ی رووده‌دات به ته‌نیا به‌رپرسیاره. جه‌ختیشیكرده‌وه ئه‌وه‌ی حه‌ماس ئه‌نجامی ده‌دات هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به خواسته ره‌واكانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین نییه.
ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لایین دووپاتی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی حه‌ماس به‌رامبه‌ر جووه‌كان ئه‌نجامی دا، له‌وه‌ته‌ی هۆلۆكۆسته‌وه نموونه‌ی نه‌بووه.
رۆژی شەممە (7ـی تشرینی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی.
بەگوێرەی ئامارەکانی میدیا ئیسرائیلییەکان (تا کاتژمێر 17:25 ئه‌مڕۆ هەینی) نزیکەی هەزار و 300 ئیسرائیلی لە سەرباز و هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و نزیکەی دوو هەزار و 700 کەسی دیکەش برینداربوون، لە بەرامبەریشدا، بەپێی ئامارەکانی تەندروستی غەززە، هەزار و 537 هاووڵاتی فەڵەستینی کوژراون و زیاتر لە شەش هەزار کەسی دیکەش برینداربوون لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە.
ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانیش ئەوە دەخه‌نەڕوو، 423 هەزار کەس لە کەرتی غەززە بێ ماڵ و حاڵ بوون و لە پەناگەکاندا بۆ خۆپاراستن لە بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل خۆیان حەشارداوە، هەروەها زیاتر لە 150 ئیسرائیلی و هاووڵاتی وڵاتانی دیکە لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە بە بارمتە گیراون.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان بۆ 1799 كه‌س به‌رزبووه‌وه.