سعوودیه پلانی ئه‌مه‌ریكای له‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ریاز و ته‌لئه‌ڤیڤی سڕكرد
K24 - هەولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، كه پشتی به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسیی سعوودیه به‌ستووه، ریاز ته‌واوی ئه‌و پلانانه‌ی سڕكرد، كه ئه‌مه‌ریكا بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سعوودیه و ئیسرائیل دایڕشتبوو.
ئه‌و ئاژانسه روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سعوودیه پێداچوونه‌وه‌یه به ته‌واوی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی بۆ قۆناغه‌كانی داهاتوو، دوای ئه‌وه‌ی جه‌نگ و ئاڵۆزی له نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و ئیسرائیل هه‌ڵگیرسا.
دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئیسرائیل حه‌ماس، جێنیسشی سعوودیه محه‌ممه‌د بن سه‌لمان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له ئیبراهیم ره‌ئیسیی سه‌رۆككۆماری ئێرانه‌وه پێگه‌یشت، له كاتێكدا ریاز به‌رده‌وام بووه له رێگریكردن له ته‌شه‌نه‌كردنی ئاڵۆزییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌و سه‌رچاوه به رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، دواكه‌وتنێك له‌باره‌ی گفتوگۆكانی تایبه‌ت به ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سعوودیه و ئیسرائیل بوونی هه‌یه، كه هه‌نگاوێكه بۆ پێدانی سیسته‌می دژه مووشه‌ك و به‌رگری له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ریاز به یه‌كجاری ده‌ستبه‌رداری ئه‌و بیرۆكه نه‌بووه.
پێشتریش جێك سۆلڤیان راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سعوودیه و ئیسرائیل نه‌وه‌ستاوه.
رۆژی شەممە (7ـی تشرینی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی.
بەگوێرەی ئامارەکانی میدیا ئیسرائیلییەکان (تا کاتژمێر 17:25 ئه‌مڕۆ هەینی) نزیکەی هەزار و 300 ئیسرائیلی لە سەرباز و هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و نزیکەی دوو هەزار و 700 کەسی دیکەش برینداربوون، لە بەرامبەریشدا، بەپێی ئامارەکانی تەندروستی غەززە، هەزار و 537 هاووڵاتی فەڵەستینی کوژراون و زیاتر لە شەش هەزار کەسی دیکەش برینداربوون لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە.
ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانیش ئەوە دەخه‌نەڕوو، 423 هەزار کەس لە کەرتی غەززە بێ ماڵ و حاڵ بوون و لە پەناگەکاندا بۆ خۆپاراستن لە بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل خۆیان حەشارداوە، هەروەها زیاتر لە 150 ئیسرائیلی و هاووڵاتی وڵاتانی دیکە لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە بە بارمتە گیراون.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان بۆ 1799 كه‌س به‌رزبووه‌وه.