ئیسرائیل ژماره‌ی بارمته‌كانی له‌لای حه‌ماس ئاشكراده‌كات
K24 - هەولێر:
سوپای ئیسرائیل بۆ یه‌كه‌مجار دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی نێوان حه‌ماس – ئیسرائیل، ژماره‌ی بارمته‌كانی ئاشكراكرد.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 13ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023)، سوپای ئیسرائیل له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مڕۆ سوپایه‌كی تایبه‌تی ئیسرائیل هه‌ڵیكوتایه سه‌ر غه‌ززه و له‌وێ پشكنین و گه‌ڕانی به دوای بارمته‌كان و چه‌كدارانی حه‌ماس ئه‌نجامداوه.
ئه‌وه‌شی باسكردووه، هه‌وڵێكی زۆریانداوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی بێسه‌روشوێنبووان و ئازادكردنی بارمته‌كان.
له‌باره‌ی ژماره‌ی بارمته‌كان، ئه‌و به‌رپرسه ئیسرائیلییه گوتی: "120 ئیسرائیلی لای چه‌كدارانی حه‌ماس بارمته‌ن".
سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌وه، دانیاڵ هاجاری ئه‌فسه‌ر له سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، خه‌ریكین شوێنی بارمته‌كانمان له فه‌ڵه‌ستین ئاشكرا ده‌كه‌ین.
رۆژی شەممە (7ـی تشرینی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جوولەکەنشینەکانیان بڕی.
بەگوێرەی ئامارەکانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین کە ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان بۆ 1800 كه‌س به‌رزبووه‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرورستی فه‌ڵه‌ستین راشیگه‌یاند، له نێو ئه‌و ژماره‌یه، 583ـی منداڵن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه تا ئێستا 6388 كه‌س بریندار بوونه.
هەروەها بەگوێرەی ئامارەکانی میدیا ئیسرائیلییەکان نزیکەی هەزار و 300 ئیسرائیلی لە سەرباز و هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و نزیکەی دوو هەزار و 700 کەسی دیکەش برینداربوون.
ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانیش ئەوە دەخه‌نەڕوو، 423 هەزار کەس لە کەرتی غەززە بێ ماڵ و حاڵ بوون و لە پەناگەکاندا بۆ خۆپاراستن لە بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل خۆیان حەشارداوە، هەروەها زیاتر لە 150 ئیسرائیلی و هاووڵاتی وڵاتانی دیکە لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە بە بارمتە گیراون.