وەزیری دەرەوەی سووریا: ئیسرائیل هەوڵی فراوانکردنی بازنەی شەڕ لە ناوچەکە دەدات
K24 – هەولێر:
فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سووریا رایگەیاند، ئەمەریکا و ئەوروپا رێگرن لە گەیاندنی خۆراک بە خەڵکی فەڵەستین، هاوکات دەشڵێت: ئیسرائیل هەوڵی فراوانکردنی بازنەی شەڕ لە ناوچەکە دەدات.
ئەمڕۆ هەینی (13ـی تشرینی یەکەمی 2023) فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سووریا، رایگەیاند، ئەمەریکا بە پشتیوانی ئیسرائیل بەشدارە لە کۆمەڵکوژییەکان، هەورەها بەرپرسیارێتی قەیرانەکانی ناوچەکە لە ئەستۆی ئیسرائیلە.
وەزیری دەرەوەی سووریا، ئاماژەی بەوەدا، ئەمەریکا و ئەوروپا دژی مافەکانی فەڵەستین پشتیوانی ئیسرائیل دەکەن، هەروەها ئەمەریکا و ئەوروپا رێگرن لە گەیاندنی خۆراک بە خەڵكی فەڵەستین.
فەیسەڵ میقداد، دەشڵێت: ئیسرائیل هەوڵی فراوانکردنی بازنەی شەڕ لە ناوچەکە دەدات.
رۆژی شەممە (7ـی تشرینی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جوولەکەنشینەکانیان بڕی.
بەگوێرەی ئامارەکانی وهزارهتی تهندروستی فهڵهستین کە ئهمڕۆ ههینی 13ـی تشرینی یهكهمی 2023، بڵاویكردهوه، بههۆی هێرشهكانی ئیسرائیل بۆسهر كهرتی غهززه ژمارهی گیان لهدهستدان بۆ 1800 كهس بهرزبووهوه.
وهزارهتی تهندرورستی فهڵهستین راشیگهیاند، له نێو ئهو ژمارهیه، 583ـی منداڵن. ئاماژهی بهوهشكرد، بههۆی هێرشهكانهوه تا ئێستا 6388 كهس بریندار بوونه.
هەروەها بەگوێرەی ئامارەکانی میدیا ئیسرائیلییەکان نزیکەی هەزار و 300 ئیسرائیلی لە سەرباز و هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و نزیکەی دوو هەزار و 700 کەسی دیکەش برینداربوون.
ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانیش ئەوە دەخهنەڕوو، 423 هەزار کەس لە کەرتی غەززە بێ ماڵ و حاڵ بوون و لە پەناگەکاندا بۆ خۆپاراستن لە بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل خۆیان حەشارداوە، هەروەها زیاتر لە 150 ئیسرائیلی و هاووڵاتی وڵاتانی دیکە لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە بە بارمتە گیراون.