سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڵه‌ستین: ئه‌وه‌ی له غه‌ززه رووده‌دات تاوانی مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵكوژییه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڵه‌ستین رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی له غه‌ززه رووده‌دات تاوانی مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵكوژییه، ده‌شڵێت ئه‌و پشتیوانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی بۆ ئیسرائیل دروست بووه هانی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی تاوانی زیاتر ئه‌نجام بدات.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 13ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) محەمەد شتەییە، سەرۆکوەزیرانی فەڵەستین رایگه‌یاند، خەڵکی فەڵستین لە غەززە رووبەرووی کۆمەڵکوژی بوونەتەوە و رۆژانە دانیشتووانی نیشینگەکان هێرش دەکەنە سەر خەڵکی کەرتی رۆژئاوا، زیاتر لە 44 کەس بەدەست سوپا و دانیشتووانی نیشینگەکان کوژران.
سەرۆکوەزیرانی فەڵەستین هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئەوەی لە غەززە روودەدات کۆمەڵکوژییەوە، ئاو و کارەبایان لەسەر بڕاوە و باڵەخانە و ژێرخانی گشتی و تایبەت وخاپوورکراون.
سەرۆکوەزیرانی فەڵەستین ده‌شڵێت، ئەو پشتیوانییە نێودەوڵەتییەی بۆ ئیسرائیل دروست بووه، تەنیا هاندانە تا تاوانی زیاتر لە دژی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بکات، ئەمە پاکتاوکردنی نەتەوەییە، سوپای ئیسرائیل داوا دەکات خەڵک لە باکووری غەززەوە بۆ باشوور ئاوارە بن، لە هەمان کاتیش باشووری غەززە بۆردوومان دەکات.
رۆژی شەممە (7ـی تشرینی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی.
بەگوێرەی ئامارەکانی میدیا ئیسرائیلییەکان (تا کاتژمێر 21:30 ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هەینی) نزیکەی هەزار و 300 ئیسرائیلی لە سەرباز و هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و نزیکەی دوو هەزار و 700 کەسی دیکەش برینداربوون، لە بەرامبەریشدا، بەپێی ئامارەکانی تەندروستی غەززە، هەزار و 537 هاووڵاتی فەڵەستینی کوژراون و زیاتر لە شەش هەزار کەسی دیکەش برینداربوون لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە.
ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانیش ئەوە دەخه‌نەڕوو، 423 هەزار کەس لە کەرتی غەززە بێ ماڵ و حاڵ بوون و لە پەناگەکاندا بۆ خۆپاراستن لە بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل خۆیان حەشارداوە، هەروەها زیاتر لە 150 ئیسرائیلی و هاووڵاتی وڵاتانی دیکە لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە بە بارمتە گیراون.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان بۆ 1900 كه‌س به‌رزبووه‌وه.