نرخی نه‌وت بەرزبووەوە

K24 - ھەولێر
به‌های نه‌وتی برێنت له كۆتایی مامه‌ڵه بازرگانییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا و به‌راورد به نرخی یه‌ك مانگ پێش ئێستا، به له ده‌ستدانی 4.5% له نرخی ئێستا به 43 دۆلار و په‌نچا و سێ سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
نه‌وت له هه‌فته‌ی رابردوودا، نرخه‌كه‌ی بۆ 42 دۆلار دابه‌زی، به‌ڵام له كۆتاییه‌كانی هه‌مان هه‌فته‌دا له 0.69% نرخی به‌ده‌ستهێنایه‌وه و نرخه‌كه‌ی گه‌یشته‌وه 43 دۆلار.
به‌هه‌مان شێوه‌ی برێنت، نه‌وتی خاوی تێكساسیش توانی بڕێكی كه‌می نرخەكەی به‌ده‌ست بخاته‌وه و ئێستا به 41 دۆلار و 60 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
نه‌وتی خاوی تهێكساس هه‌فته‌ی رابردوو 4% نرخی له‌ده‌ستدا و بۆ نزمترین ئاستی ئه‌مساڵ دابه‌زی.