به‌رپرسی نەخۆشخانەیەک له غه‌ززه: شوێن نه‌ماوه بۆ ناشتنی كوژراوه‌كان
K24 – هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمه‌ڵگه‌ی (شیفا)ـی پزیشكی له غه‌ززه، به ماڵپه‌ڕی سكای نیوزی راگه‌یاند، دۆخی مرۆیی غه‌ززه له‌وپه‌ڕی خراپیدایه و ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان هێنده به‌رزه، شوێن نه‌ماوه کوژراوەکانی تێدا بنێژین.
دكتۆر محه‌ممه‌د ئه‌بو سه‌لیمه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمه‌ڵگه‌ی (شیفا)ـی پزیشكی له كه‌رتی غه‌ززه، به ماڵپه‌ڕی سكای نیوزی راگه‌یاندووه، دۆخی ته‌ندروستی و مرۆیی له كه‌رتی غه‌ززه ئێجگار خراپه، ژماره‌ی کوژراوەکان هێنده به‌رزه، ته‌نانه‌ت شوێنی ناشتن له‌و شارە نه‌ماوه.
كۆمه‌ڵگه‌ی (شیفا) كه گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكییه له غه‌ززه، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی به سكای نیوزی گوت، پێشوازیمان له بریندارێكی زۆر كردووه و كه‌ره‌سته پزیشكییه‌كان خه‌ریكن ته‌واو ده‌بن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، له‌نێوبردنی به‌كۆمه‌ڵ له غه‌ززه تۆماركراوه، وێڕای وێرانكردنی ژێرخانی ئه‌و شاره.
تیدرۆس ئه‌دناهۆم به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمایه‌تی له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌مباره‌یه‌وه داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد، به‌خێرایی ده‌روازه سنوورییه‌كان به‌رووی هاوكارییه مرۆیی و پزیشكییه‌كان بكه‌نه‌وه و گوتی: "هه‌ماهه‌نگی باشمان له‌گه‌ڵ میسر هه‌یه به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری ره‌فه‌ح".
ئه‌دناهۆم هه‌روه‌ها گوتیشی: "پێویسته ئه‌و بریندارانه‌ی كه برینه‌كه‌یان سه‌خته، بگوازرێنه‌وه ده‌ره‌وه‌ی غه‌ززه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، 13 پێگه‌ی ته‌ندروستی له غه‌ززه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بۆردومانكراوه.
رۆژی شەممە 7ـی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی 2023، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جوولەکەنشینەکانیان بڕی و لە بەرامبەردا سوپای ئیسرائیل وەک کاردانەوەیەک، ماوەی هەفتەیەکە رۆژانە کەرتی غەززە بۆردوومان دەکات.
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، هەزار و 900 کەسی تێپەڕاندووە؛ لەنێویاندا 614 منداڵ و 370 ژن هەن، ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە نزیکەی هەشت هەزار کەس.
هەروەها بە گوێرەی راگەیەندراوێکی سوپای ئیسرائیل، ئەو کەسانەی لەو وڵاتە بەهۆی هێرشی حەماس و گرووپە چەکدارە فەڵەستینییەکانەوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە سەرووی هەزار و 400 کەس، لەو ژمارەیەش 200ـیان سەربازن.
لەلای خۆیەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەدا، زیاتر لە 400 هەزار کەس لە کەرتی غەززە ئاوارەبوون و کۆچکردنی خەڵکی باکووری کەرتی غەززە بەرەو ناوچەکانی باشوور بەردەوامە.