ئه‌نجوومه‌نى نەرویجی بۆ پەنابەران: داواى كردنه‌وه‌ى رێڕه‌وى ئارام ده‌كه‌ین بۆ گه‌یاندنى هاوكارى بۆ غه‌ززه
K24 – هەولێر:
بەرپرسێکی ئەنجوومەنی نەرویجی پەنابەران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە رێگەی کوردستان24ـەوە باس لە دۆخی غەززە دەکات و داوای کردنەوەی رێڕەوی ئارام دەکەن بۆ گەیاندنی کۆمەک و هاوکاری مرۆیی بۆ دانیشتووانی گەمارۆدراوی کەرتی غەززە.
رۆژی شه‌ممه (14ـى تشرینى یه‌كه‌مى 2023) ئه‌حمه‌د بایرام، راوێژكارى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نەرویجی بۆ پەنابەران له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست لەمیانی بەشداریکردنی لە گەشتێکی هەواڵەکانی کوردستان24، داواى كردنه‌وه‌ى رێڕه‌وى مرۆیى كرد بۆ گه‌یاندنى یارمه‌تى و هاوكارییه مرۆییه‌كان به خه‌ڵكى گه‌مارۆدراوى غه‌ززه.
ئه‌حمه‌د بایرام گوتى، "به‌داخه‌وه، تا ئێستا هیچ هه‌ڵوێستێك نییه بۆ ده‌ربازكردنى ئه‌و یارمه‌تییه مرۆییانه كه چاوه‌ڕوانى ئه‌وه ده‌كه‌ین بگاته غه‌ززه، تا ئێستا ده‌روازه‌ى ره‌فه‌ح له‌سه‌ر سنوور میسر داخراوه، هه‌واڵى جۆراوجۆریش هه‌ن له‌سه‌ر كردنه‌وه‌و نەكردنهوهى ده‌روازه‌كه.
ئه‌حمه‌د بایرام ئاماژه‌ى به‌وه كرد، رێڕه‌وه‌كانى چوون و هاتن بۆ غه‌ززه تا ئێستا داخراوه و داواى كردنه‌وه‌یان دەکەن، هەروەها داواى وه‌ستانى شه‌ڕ دەکەین، تاوه‌كو هاوکارییەکان له ئاو، خۆراك و سووته‌مه‌نى بگەیەننە ئه‌و ملیۆن كه‌سه‌ى له غه‌ززه ماونەتەوە".
راوێژكارى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نه‌رویجى بۆ پەنابەران له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست جەختی کردەوە، تا ئێستا هیچ ده‌رچه‌یه‌ك و چاره‌سه‌رێكى مرۆیى نییه، ههفتهیهكیشە وێرانكردن و كوشتن و خاپووركردن بەردەوامە، بۆیه داواى كردنه‌وه‌ى رێڕه‌وى مرۆیى ده‌كه‌ین بۆ گه‌یاندنى هاوکارییەکان.
زیاتر ئاماژه‌ى به‌وه كرد، له 72 كاتژمێرى رابردوو پەیامیان بۆ وڵاتانى رۆژئاوا نارد و داواى گفتوگۆ و رێككه‌وتنمان كرد له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له‌گه‌ڵ گرووپه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ، بۆ ئه‌وه‌ى رێڕه‌وه مرۆییه‌كان بكرێته‌وه، دووپاتیشیكرده‌وه كه چه‌ند وڵاتێكى عه‌ره‌بى ئه‌و رۆڵه ده‌بینن.
رۆژی 9ـی ئەم مانگە ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا هۆشداری داوەتە ئیسحاق ھێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل له ئه‌گه‌ری ئەنجامدانی هێرشی هه‌ڕه‌مه‌كی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە.
بەگوێرەی ئامارەکانی میدیا ئیسرائیلییەکان (تا کاتژمێر 18:40ـی رۆژی شەممە) زیاتر لە هەزار و 300 ئیسرائیلی لە سەرباز و هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و زیاتر لە سێ هەزار و 200 کەسی دیکەش برینداربوون، لە بەرامبەریشدا، بەپێی ئامارەکانی تەندروستی غەززە، زیاتر لە دوو هەزار و 215 هاووڵاتی فەڵەستینی کوژراون و زیاتر لە شەش هەزار کەسی دیکەش برینداربوون لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە.
ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانیش ئەوە دەخنەڕوو، 423 هەزار کەس لە کەرتی غەززە بێ ماڵ و حاڵ بوون و لە پەناگەکاندا بۆ خۆپاراستن لە بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل خۆیان حەشارداوە، هەروەها زیاتر لە 150 ئیسرائیلی و هاووڵاتی وڵاتانی دیکە لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە بە بارمتە گیراون.