جەیک سولیڤان: ترسمان هه‌یه ئێران به‌شداری شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس بكات
K24 – هەولێر:
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی له كۆشكی سپی ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌مه‌ریكا ترسی هه‌یه ململانێكانی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستین زیاتر په‌ره‌بستێنێت. ده‌شڵێت وڵاته‌كه‌ی ترسی هه‌یه ئێران ده‌ستوه‌ردان بكات.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 15ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) جەیک سولیڤان، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی له كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكردووه‌ته‌وه، وڵاته‌كه‌ی ترسی هه‌یه ئاڵۆزی و ململانێكانی ئێستای ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی زیاتر په‌ره‌بستێنێت و به‌هۆیه‌وه لایه‌نی دیكه ده‌ستتوه‌ردان بكه‌ن.
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی له كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، به دووری نازانن ئێران ده‌ستوه‌ردن بكات و بڕیارێك وه‌ربگرێت و به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان راسته‌وحۆدا ده‌ستوه‌ردان بكات و له‌و ململانێیانه بگلێت.
جەیک سولیڤان جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، كه كۆشكی سپی هیچ ئه‌گه‌رێكی له‌م شێوه‌یه به‌دوور نازانن و له ئێستاوه خۆینانی بۆ ئاماده ده‌كه‌ن.
رۆژی شەممە (7ـی تشرینی یەکەمی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جوولەکەنشینەکانیان بڕی و لە بەرامبەردا سوپای ئیسرائیل وەک کاردانەوەیەک، ماوەی هەفتەیەکە رۆژانە کەرتی غەززە بۆردوومان دەکات.
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، هەزار و 900 کەسی تێپەڕاندووە؛ لەنێویاندا 614 منداڵ و 370 ژن هەن، ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە نزیکەی هەشت هەزار کەس.
هەروەها بە گوێرەی راگەیەندراوێکی سوپای ئیسرائیل، ئەو کەسانەی لەو وڵاتە بەهۆی هێرشی حەماس و گرووپە چەکدارە فەڵەستینییەکانەوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە سەرووی هەزار و 400 کەس، لەو ژمارەیەش 200ـیان سەربازن.
لەلای خۆیەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەدا، زیاتر لە 400 هەزار کەس لە کەرتی غەززە ئاوارەبوون و کۆچکردنی خەڵکی باکووری کەرتی غەززە بەرەو ناوچەکانی باشوور بەردەوامە.