وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا: سبه‌ی دووباره بلینكن سه‌ردانی ئیسرائیل ده‌كاته‌وه
K24 - هەولێر:
ماتیۆ میلله‌ر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كه له ئێستادا به‌سه‌ردانێك له قاهیره‌یه، سبه‌ی دووشه‌ممه دووباره ده‌گه‌ڕێته‌وه ئیسرائیل.
میلله‌ر هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گفتوگۆی زیاتر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیسرائیل، بلینكن دووباره له قاهیره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئیسرائیل، كه له‌ماوه‌ی پێنج رۆژدا ئه‌مه دووه‌م سه‌ردانییه‌تی بۆ ته‌لئه‌ڤیڤ.
له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكی جه‌نگی حه‌ماس – ئیسرائیل، ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی شه‌ش وڵاتی جیاوازی عه‌ره‌بی كرد. (ئوردن، قه‌ته‌ر، به‌حره‌ین، سعوودیه، ئیمارات و ئیسرائیل).
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو بلینكن سه‌ردانی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستپێكرد، كه ئامانج لێی نیشاندانی پشتگیرییه‌كانی واشتنه بۆ ئیسرائیل و هاوپه‌یمانه‌كانی، جیا له‌وه‌ش بلینكن هه‌وڵده‌دات ئاڵۆزی ناوچه‌كه په‌ره نه‌سێنێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له میانه‌ی دیداری له‌گه‌ڵ شێخ محه‌ممه‌د بن زاید سه‌رۆكی ئیمارات رایگه‌یاند، پێویسته رێڕه‌وی مرۆیی بۆ خه‌ڵكی غه‌ززه بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری پزیشكیان پێبگات.
له ده‌وحه بلینكن چاویكه‌وت به شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال تانی میری قه‌ته‌ر و له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، به‌ده‌م بانگه‌وازی ئیسرائیلییه‌كان هاتین و رێگه ناده‌ین زیان به هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی بگه‌یه‌نن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌یكات، مافی خۆیه‌تی.
رۆژی شەممە (7ـی تشرینی یەکەمی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جوولەکەنشینەکانیان بڕی و لە بەرامبەردا سوپای ئیسرائیل وەک کاردانەوەیەک، ماوەی هەفتەیەکە رۆژانە کەرتی غەززە بۆردوومان دەکات.
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، هەزار و 900 کەسی تێپەڕاندووە؛ لەنێویاندا 614 منداڵ و 370 ژن هەن، ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە نزیکەی هەشت هەزار کەس.
هەروەها بە گوێرەی راگەیەندراوێکی سوپای ئیسرائیل، ئەو کەسانەی لەو وڵاتە بەهۆی هێرشی حەماس و گرووپە چەکدارە فەڵەستینییەکانەوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە سەرووی هەزار و 400 کەس، لەو ژمارەیەش 200ـیان سەربازن.
لەلای خۆیەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەدا، زیاتر لە 400 هەزار کەس لە کەرتی غەززە ئاوارەبوون و کۆچکردنی خەڵکی باکووری کەرتی غەززە بەرەو ناوچەکانی باشوور بەردەوامە.