مامۆستایان له‌م دوو ڕۆژه‌دا مووچه وه‌رده‌گرن
ڕۆژه‌كه دیاریكرا
هه‌ولێر: -K24
وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژی چوار شه‌ممه ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مامۆستایان ده‌كات و سه‌ره‌تا مامۆستایانی سه‌ر به په‌روه‌رده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان مووچه‌یان پێده‌درێت.
هه‌روه‌ها ڕۆژی پێنج شه‌ممه مووچه‌ی مامۆستایانی سه‌نته‌ری شاره‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.
دوێنێ وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه ڕۆژی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی "6" ی زۆربه‌ی وه‌زاره‌ت و ده‌زگا حكومییه‌كانی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆش بڕیاریدا كه له ڕۆژانی چوار شه‌ممه و پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو، مووچه‌ی مامۆستایان دابه‌ش بكات.