میدیاكانی ئیسرائیل: بایدن سه‌ردانی ئیسرائیل ده‌كات
K24 – هەولێر:
كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بانگهێشتی ئیسرائیل كراوه، به‌ڵام تا ئێستا كاتی سه‌ردانه‌كه دیاری نه‌كراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا ئیسرائیلییه‌كان، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رۆژی چوارشه‌ممه ده‌گاته ئیسرائیل.
له‌مباره‌یه‌وه جۆن كێربی هه‌ماهه‌نگیكاری په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و نه‌ته‌وه‌یی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، بانگهێشتێك له‌لایه‌ن بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بۆ بایدن هه‌بوو، تاكو سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكات، به‌ڵام له ئێستادا كاته‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه.
كێربی ده‌شڵێت، بایدن چه‌ندینجاره سه‌ردانی ئیسرائیلی كردووه، گومانی تێدا نییه جارێكی دیكه‌ش سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
بەرەبەیانی رۆژی (7ـی تشرینی یەکەمی 2023) کەتیبەکانی قەسامی باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بەهاوبەشی لەگەڵ سەرایا قودس، هەڵمەتی "زریانی ئەقسا"یان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکییان ئاراستەی هەریەکە لە شارەکانی تەلئەڤیڤ و سیدۆرت و بیئر سەبع کردووە، بەهۆیەوە زیانێکی زۆریان لەو شارانەی باشووری ئیسرائیل داوە، دواتر ئیسرائیل هێرشی چڕی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکرد.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، ژمارەی ئەو ئیسرائیلیانەی لەلایەن حەماس و گرووپە چەکدارە فەڵەستینییەکانەوە کوژراون گەیشتووەتە 1400 کەس.
هاوکات، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین بڵاویکردەوە، ژمارەی کوژراوان بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە نزیکەی 2750 کەس، بریندارەکانیش دە هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئاماژەی بەوەشداوە، نزیکەی 50 هەزار ژنی دووگیان لە کەرتی غەززە هەن کە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانیان وەک پێویست بۆ دابین نەکراوە.
ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرە فەڵەستینییەکان ناسراو بە (ئۆنروا) بڵاویکردەوە، لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا بەهۆی شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل، زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە کەرتی غەززە ئاوارە بوون.