بۆ یه‌كه‌مجار دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئیسرائیل – حه‌ماس بن زاید و ناتانیاهۆ به ته‌له‌فۆن قسه‌یانكرد

K24 – هەولێر:
بۆ یه‌كه‌مجار دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئیسرائیل – حه‌ماس، شێخ محه‌ممه‌د بن زاید سه‌رۆكی ئیمارات و بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، به ته‌له‌فۆن دۆخی ناوچه‌كه‌یان تاووتوێكرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل و رۆژنامه‌ی (هارتس)ـی ئیسرائیلی، ناتانیاهۆ به شێخ محه‌ممه‌د بن زایدی راگه‌یاندووه، كه له تێكشكاندنی توانا سه‌ربازییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به‌رده‌وام ده‌بن و هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ن زیان به خه‌ڵكی سڤیل نه‌گه‌یه‌نن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌ردوولا رێككه‌وتن كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌رده‌وام بن.
ئاژانسی فه‌رمی ئیمارات، سه‌باره‌ت به‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی نێوان بن زاید و ناتانیاهۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كه سه‌رۆكی ئیمارات داوایكردووه، توندوتیژی له ناوچه‌كه بوه‌ستێنن، به‌تایبه‌ت له كه‌رتی غه‌ززه و پارێزگاری له خه‌ڵكی مه‌ده‌نیش بكرێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ناتانیاهۆ په‌یوه‌ندی به شا عه‌بدوڵڵای پادشای ئوردن، عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر و سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین كردووه.
بەرەبەیانی رۆژی (7ـی تشرینی یەکەمی 2023) کەتیبەکانی قەسامی باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بەهاوبەشی لەگەڵ سەرایا قودس، هەڵمەتی "زریانی ئەقسا"یان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکییان ئاراستەی هەریەکە لە شارەکانی تەلئەڤیڤ و سیدۆرت و بیئر سەبع کردووە، بەهۆیەوە زیانێکی زۆریان لەو شارانەی باشووری ئیسرائیل داوە، دواتر ئیسرائیل هێرشی چڕی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکرد.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، ژمارەی ئەو ئیسرائیلیانەی لەلایەن حەماس و گرووپە چەکدارە فەڵەستینییەکانەوە کوژراون گەیشتووەتە 1400 کەس.
له‌لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له كه‌رتی غه‌ززه بۆ 2808 به‌رزبووه‌ته‌وه، هاوكات ژماره‌ی برینداره‌كانیش گه‌یشتووه‌ته 10850 كه‌س.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئاماژەی بەوەشداوە، نزیکەی 50 هەزار ژنی دووگیان لە کەرتی غەززە هەن کە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانیان وەک پێویست بۆ دابین نەکراوە.
ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرە فەڵەستینییەکان ناسراو بە (ئۆنروا) بڵاویکردەوە، لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا بەهۆی شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل، زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە کەرتی غەززە ئاوارە بوون.