مەكتەبی سیاسی پارتی سەردانەكەی فوئاد حوسێن بۆ سلێمانی تاوتوێ دەكات
بە سەرپەرشتی بارزانی مەكتەبی سیاسی پارتی لە كۆبوونەوەدایە
K24 – ھەولێر
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسعوود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ تاوتوێكردنی سەردانەكەی فوئاد حوسێن بۆ سلێمانی و كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان لە كۆبوونەوەدایە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24 مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان تاوتوێی ئەنجامی كۆبوونەوەكانی فوئاد حوسێن لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان دەكات كە ھەفتەی رابردوو لەلایەن مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان راسپێردرا بۆ ئەوەی بە مەبەستی چارەسەری بارودۆخی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان كۆببێتەوە.
لە چەند رۆژی رابردوو فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان لەسەر راسپاردەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان لەبارەی چارەسەری دۆخی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان سەردانی شاری سلێمانی كرد و لەگەڵ سەركردەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان كۆبووەوە.