هێرشكرایه‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل له عه‌ممان
K24 – هەولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، دوای بۆردومانی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له غه‌ززه و كوژران و برینداربوونی سه‌دان كه‌س، ده‌یان هاووڵاتی ئوردنی هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل له عه‌ممان.
ئه‌و ئاژانسه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هاووڵاتیانی ئوردن به توڕه‌ییه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كانیان تێپه‌ڕاند و گه‌یشتنه ناو باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل له عه‌ممانی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته و زانیاری پشتڕاستنه‌كراوه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه سوتێندراوه.
سوپای ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە کەرتی غەززە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانی تەندروستی غەززەش، 500 کەس کوژراون و سەدان کەسی دیکەش برینداربوون.
پێش ئەو هێرشەش تەندروستی غەززە، ئاماری قوربانیانی 11 رۆژی هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر کەرتی غەززە بڵاوکردەوە، کە زیاتر لە سێ هەزار کەس کوژراون و نزیکەی 13 هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.
لە بەرامبەر ئەوەشدا، لە ئەنجامی هێرشەکانی حەماس، زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژراون و زیاتر لە سێ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.
محاولة اقتحام مبنى #السفارة_الإسرائيلية في #عمان#خبرني pic.twitter.com/BBYDx1qn4P
— خبرني Khaberni (@khaberni) October 17, 2023