مه‌كته‌بى سياسى پارتى راگه‌يه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه
مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان راگه‌يه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
پارتى ديموكراتى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى مه‌كته‌بى سياسى خۆي‌دا ده‌ستپێشخه‌رييه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان خسته‌به‌رباس.
گوته‌بێژى ره‌سمى پارتى مه‌حموود محه‌ممه‌د له راگه‌يه‌ندراوێكدا، رايگه‌ياندووه، مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان، به پێویستی ده‌زانین کە هه‌لومه‌رجی ئێستای ناوچه‌كه ره‌چاوبكرێت و توانای به‌كارهێنانی ئه‌و ههلومهرجانهمان هه‌بێت به‌سوودی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان.
راگه‌یاندراوێك له گوته‌بێژی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رۆژی یه‌ك شه‌ممه، رێكه‌وتی 31ی 7ی 2016 کۆبوویەوە، له‌میانی كۆبوونهوهكەیشدا هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ئەرێنی کرا بۆ گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌كانی به‌ڕێز د.فوئاد حوسێن كه له‌سه‌ر راسپارده و ده‌ستپێشخه‌ری به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردستانی کۆبوونەوەی له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كاندا ئه‌نجام دابوو.
كۆبوونه‌وه ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی له راستایی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و ئامانجه ستراتیژییه‌كان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان له قه‌ڵه‌مدا، لەم سۆنگەوە پارتی دیموكراتی كوردستان پشتگیری ته‌واوی ئه‌و هه‌وڵانه و به‌رده‌وامی گفتوگۆكان ده‌كات و باوه‌ڕی ته‌واوی به چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له رێگای دیالۆگه‌وه هەیە. هه‌روه‌ها به‌پێویستی ده‌زانین کە هه‌لومه‌رجی ئێستای ناوچه‌كه ره‌چاوبكرێت و توانای به‌كارهێنانی ئه‌و ههلومهرجانهمان هه‌بێت به‌سوودی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان.
مه‌حموود محه‌ممه‌د
گوته‌بێژی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان
٣١ی ٧ی ٢٠١٦