گوتەبێژی پێنتاگۆن: بەرپەرچی بەئامانجگرتنی هێزەکانمان لە عەین ئەسەد دایەوە

K24 – هەولێر:
پات رایدەر، گوتەبێژی پێنتاگۆن رایگەیاند، لە رێگەی سێ درۆنەوە هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد، هاوکات بەرپەرچی بەئامانجگردنی هێزەکانمان لە عەین ئەسەد دایەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (19ـی تشرینی یەکەمی 2023) پات رایدەر، گوتەبێژی پێنتاگۆن، لە میانەی گوتارێکدا رایگەیاند، لە رێگەی سێ درۆنەوە هێرشکرایە سەر عەین ئەسەد، هاوکات لە هێرشەکەدا چەند کەسێک بە سووکی برینداربوون.
گوتەبێژی پێنتاگۆن، ئاماژەی بەوەدا، بەرپەرچی بەئامانجگرتنی هێزەکانمان لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد دایەوە و هەماهەنگی زیاتر بۆ پاراستنی هێزەکانمان لە ناوچەکە دەکەین.
پات رایدەر، دەڵێت: ژمارەی فڕۆکە جەنگییەکانمان لە ناوچەکە زیاد دەکەین، هەروەها دوای هێرشەکانی سەر عێراق و سووریا رێوشوێنی پێویست دەگەرینەبەر.
گوتەبێژی پێنتاگۆن، گوتیشی: بە رژدی مامەڵە لەگەڵ هەڕەشەکان لە دژی هێزەکانمان دەکەین.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (19ـی تشرینی یەکەمی 2023) ژمارەیەک موشەک ئاڕاستەی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کران لە رۆژئاوای ئەنبار کران.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، سێ بۆ چوار مووشەک ئاڕاستەی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای ئەنبار کران.
پەیامنێری کوردستان24 ئاشکراشیکردووە، لیوای 29ـی سووپای عێراق پێگەیەیکی هاوێشتنی مووشەکیان دەستبەسەرداگرتووە کە بۆ بە ئامانجکردنی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد ئامادەکرابوون و دوو مووشکیشیان پووچەڵ کردووەتەوە.
بنكهی سەربازی عەین ئەسەد، گهورهترین بنكهی سەربازییە لە عێراق. 64 كیلۆمهتر له باكووری بهغداوە دووره، له دهیهی ههشتاكانی سهدهی رابردوودا كۆمپانیایهكی یۆگسلافی درووستیكردووه، 39 ژێرزهمین و پهناگهی پتهوی بۆ پاراستنی فڕۆكه تێدایه، له سهردهمی شهڕی ههشت ساڵهی عێراق و ئێراندا چالاكترین بنكهی ئاسمانی عێراق بووه.