پارتی هاوخه‌می بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و غه‌ززه ده‌رده‌بڕێت
K24 – هەولێر:
شاندێكی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی، سه‌ردانی كونسوڵگه‌ری گشتی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینی كرد و هاوخه‌می بۆ قوربانییانی مه‌ده‌نی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین نیشاندا.
هۆشیار سیوه‌یلی به‌رپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 20ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیوویه‌تی: "بۆ دەربڕینی ھاوسۆزی و ھاوخەمی بۆ قوربانییانی مەدەنی گەلی فەڵەستین لە غەززە، بە تایبەتی ھێرش بۆ سەر نەخۆشخانەی ئه‌لمه‌عمه‌دانی لە غەززە، شاندێکی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی کونسوڵگەری گشتی دەوڵەتی فەڵەستینیان کرد".
سیوه‌یلی هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: "شاندەکە ھاوخەمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گەیاندە سەفیر نەزمی حزوری و لە رێگەی بەرێزیشیانەوە بۆ گەل و دەوڵەتی فەڵەستین، ھیواشیخواست جەنگ و توندوتیژییەکان کۆتای‌یان بێت و لەوە زیاتر تەشەنە نەکات".
بەرەبەیانی ڕۆژی 7 ی تشرینی یەکەمی 2023، بزووتنەوەی حەماس لە ئاسمان و وشکانی هێرشیکردەسەر ئیسرائیل و، پێنج هەزار مووشەکەی ئاڕاستەی سنوورەکانی ئەو وڵاتە کرد، تا ئێستا زیاتر لە هەزار و 400 کەس لە سەرباز و هاووڵاتی ئیسرائیلی کوژراون و سەدان کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە وەڵامی هێرشەکانی بزووتنەوەی حەماس، سوپای ئیسرائیل ئۆپراسیۆنی شمشێری ئاسنینی راگەیاند، بەهۆی ئەو هێرشانەوە تا ئێستا زیاتر لە 3500 کەس لە کەرتی غەززە کوژراون کە زۆرینەیان ژن و منداڵن، ژمارەی بریندارەکانیش 10 هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.
