شازادەی جێنشینی سعوودیه داوای راگرتنی شه‌ڕی غەززە دەکات
K24 - هەولێر:
شازادەی جێنشینی سعوودیه داوای راگرتنی شه‌ڕی كه‌رتی غه‌ززه و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینی به‌گوێره‌ی سنووری ساڵی 1967 ده‌كات.
محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، شازادەی جێنشینی سعوودیه له‌میانی وتارێكی له لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی كه‌نداو و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا كه له سعوودیه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، رایگه‌یاند، داوا ده‌كه‌ین ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینی به‌گوێره‌ی سنووری ساڵی 1967 دابمه‌زرێت.
ئه‌مڕۆ له ریازی پایته‌ختی سعوودیه، لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا به به‌شداری 10 وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌میانی پێشكه‌شكردنی وتارێكدا، محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینی سعوویه داوا ده‌كات هێرشه‌كانی سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه بوه‌ستێنرێن و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی به ئامانجگرتن و كوشتنی خه‌ڵكی سڤیلن له‌شاره‌كه‌دا.
لە لوتکەی کۆمەڵەی وڵاتانی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا گفتوگۆ لەبارەی پرسی ئەمنی و رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان، هەروەها کار بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی بەشداربوو دەکرێت.
لە جەنگی شەش رۆژەی 1967ـدا کە لەنێوان ئیسرائیل و (عێراق، میسر، سووریا، ئوردن) هەڵگیرسا، ناوچەکانی کەرتی رۆژئاوا، کەرتی غەززە، بەرزاییەکانی جۆلان و نیمچە دورگەی سینا کەوتنە دەستی ئیسرائیل، دواتریش بە رێککەوتن بەشێك لەو ناوچانە درانەوە دەستی وڵاتە عەرەبییەکان.