گۆتێرێز: دوو ملیۆن کەس لە غەززە ئازار دەچێژن
K24 - هەولێر:
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە دەروازەی رەفەح رایگەیاند، دوو ملیۆن کەس لە غەززە ئازار دەچێژن و هیچ خواردن و کارەبا و دەرمانێکیان نییە.
گۆتێرێز ئاماژەی بەوەشدا، رێککەوتن کراوە بۆ ئەوەی هاوکاری مرۆیی بگەیێنرێتە غەززە، بەڵام دەبێت ئاگربەستی مرۆییش رابگەیێنرێت تاکو پڕۆسەکە بە ئاسانی و بە سەلامەتی بەڕێوەبچێت.
سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان باسی لهوهشكرد، له غهززهوه دوو ملیۆن کەس ئازار دەچێژن، هیچ ئاو، کارەبا، خۆراک، دەرمان و سووتەمەنییان نییە، لەژێر بۆردووماندان و پێویستیان بە هەموو ئەم شتانەیە، لێره له رهفهح چەندین بارهەڵگر پڕن لە ئاو، خۆراک، دەرمان و سووتەمەنی و چاوەڕێ دەکرێت رێگەیان بدرێت بچنە غەززە".
ههروهها گوتیشی: "ئێمە چاومان لەوەیە هەرچی زووە ئەم هاوکارییانە بگاتە دەست هاووڵاتییان لە غەززە".
دووپاتیشیكردهوه، ئەمهریکا و ئیسرائیل رایانگەیاندووه رێککەوتوون لەسەر ئەوەی هاوکاری بگاتە غەززە، بەڵام هێشتا چەندین ئاڵنگاری هەن و دەبێت میسر و ئیسرائیل رێککەوتنەکە بکەنە کردار.
ئهوهشی خستهڕوو، ئێمە لەگەڵ هەموو لایەنەکان لە هەماهەنگیداین بۆ ئەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بگەنە غەززە، لەگەڵ ئەوەشدا، دەبێت هاوکارییەکان بەردەوام بن و ئاگربەستی مرۆیی رابگەیێنرێت بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە ئاسانی و بە سەلامەتی بەڕێوەچێت.
مارتین گریفیتس، هەماهەنگیکاری کاروباری مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئهمڕۆ رایگەیاند، سبەی شەممە یەکەمین کاروانی هاوکاری مرۆیی لە دەروازەی رەفەح دەگاتە غەززە.
بەرەبەیانی ڕۆژی 7 ی تشرینی یەکەمی 2023، بزووتنەوەی حەماس لە ئاسمان و وشکانی هێرشیکردەسەر ئیسرائیل و، پێنج هەزار مووشەکەی ئاڕاستەی سنوورەکانی ئەو وڵاتە کرد.
لە وەڵامی هێرشەکانی بزووتنەوەی حەماس، سوپای ئیسرائیل ئۆپراسیۆنی شمشێری ئاسنینی راگەیاند، بەهۆی ئەو هێرشانەوە تا ئێستا زیاتر لە 3500 کەس لە کەرتی غەززە کوژراون کە زۆرینەیان ژن و منداڵن، ژمارەی بریندارەکانیش 10 ههزاری تێپهڕاندووه.
ئهمڕۆ ههینی 20ـی تشرینی یهكهمی 2023، وهزارهتی تهندروستی ئیسرائیل رایگهیاند، بههۆی جهنگ و ئاڵۆزییهكانی نێوان حهماس و ئیسرائیل، تا ئێستا 1400 ئیسرائیلی كوژراون و 4834 كهسیش برینداربوونه.