عێراق ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌می قه‌ده‌خه كرد و كوردستانیش ئاگادار نییە
هه‌موو به‌رهه‌مێكی چینی كه شیری تێدابێت قه‌ده‌غه‌كرا
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای گشتی پێشه‌نگاكان و خزمه‌تگوزاری بازرگانی عێراق، ژماره‌یه‌ك به‌روبوومی خۆراكی قه‌دەغه كرد كه زۆربه‌یان چینی و ئو‌رد‌نی و ئه‌وروپین، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش رایگه‌یاند له‌و بڕیاره بێ ئاگان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی گومرگی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ستی ئه‌وان و ئه‌گه‌ر ئاگاداریش بكرێنەوە، رای لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گیرێت ئینجا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، كۆمپانیاكه له راگەیەندراوێکدا، هه‌موو به‌رهه‌مێكی چینی كه شیری تێدابێت قه‌ده‌غه‌كرد، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ئه‌و شه‌ربه‌تانه‌ی كه له ئو‌رد‌ن دروست ده‌كرێن وه‌ك شه‌ربه‌ته‌كانی ده‌لتا و مازاو فه‌رشتی و چەند بەرھەمێكی دیكە قه‌دەغه كران.
هه‌روه‌ها چپسی لیزی ئه‌مریكی و لەھەمانكاتدا هه‌موو خوێیه‌كی بێ یۆد و گۆشتی مانگای ئیتالی و فەره‌نسی و هۆڵه‌ندی و به‌رازیلی قه‌ده‌غه كران.