شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و توركیا زیان به هاووڵاتییانی ئامێدی ده‌گه‌یه‌نێت

K24 - هەولێر:
له ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان سوپای توركیا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنووره‌كانی ئامێدیدا، زیان به ماڵی هاووڵاتییان ده‌گات و رایده‌گه‌یه‌نن، به به‌رده‌وامی گوێبیستی ده‌نگی تۆپ و ته‌قه‌ی شه‌ڕه‌كه ده‌بن و به‌هۆیه‌وه ئارامییان لێ هه‌ڵگیراوه.
له ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان سوپای توركیا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه له كۆمه‌ڵگه‌ی كانێ له سنووری ئامێدیدا، زیان به هاووڵاتییانی كۆمه‌ڵگه‌كه كه‌وتووه و گوله به‌ر ماڵه‌كانیان كه‌وتووه، له‌وباره‌یه‌وه هاووڵاتییه‌ك به ناوی به‌شیر تایبه‌ت به كوردستان24 ده‌ڵێت، به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه‌وه ئارامییان لێ تێكچووه و به‌رده‌وام له دڵه‌ڕاوكێدان.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، میوانیان هه‌بووه كاتێك شه‌ڕه‌كه‌ی نێوان سوپای توركیا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنووره‌كه هه‌ڵگیرساوه و به‌هۆیه‌وه گوله به‌ر په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌یان كه‌وتووه، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
به گوته‌ی ئه‌و هاووڵاتییه، شه‌ڕه‌كه‌ی سوپای توركیا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه ته‌نیا سێ كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی ئامێدییه‌وه دووره، بۆیه راسته‌وخۆ زیانه‌كه‌ی به‌ر ئه‌وان ده‌كه‌وێت.
ئه‌و هاووڵاتییه جه‌ختی كرده‌وه، به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه به‌رده‌وامه‌ی له‌و سنووره له‌نێوان توركیا و په‌كه‌كه‌دا هه‌یه، ئاسایش و ئارامییان نه‌ماوه و سه‌ر و سامان و ماڵیان به‌رده‌وام له مه‌ترسیدایه. هاوكات له رێگه‌ی كوردستان24ـوه داوای راگرتنی ئه‌و شه‌ڕه و دوورخستنه‌وه‌ی له سنووره‌كه كرد، بۆ ئه‌وه‌ی چیدیكه بارودۆخ و ژیانیان به‌و شێوه‌یه نه‌بێت.
شەڕی پەكەكە و توركیا لە ناوچە سنوورییەكانی ھەرێمی كوردستان تادێت زیاتر كاریگەرییەكانی لەسەر ژیانی ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان دەردەكەون، بەهۆی ئەو شەڕەوە نزیکەی 800 گوند و چەندین ناوچەی گەشتیاری لە سنووری هەرێمی کوردستان خاپوور و چۆڵکراون کە زۆرینەیان دەکەونە سنووری پارێزگای دهۆک، ئەوەش زیانێکی زۆری بە کەرتی گەشتیاری و کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان گەیاندووە.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ناوه‌ڕاستی مانگی ئابی ئه‌مساڵ، 274 گوند لە سنووری پارێزگای دھۆك بەھۆی شەڕەكەوە چۆڵكراون كە 250ـیان دەكەونە سنووری قەزای ئامێدی و 24 گوندیش دەكەونە سنووری قەزای ئاكرێ. ھەروەھا 47 گوند لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەھۆی پێكدادانەكانەوە چۆڵكراون.