فرۆشی نه‌وتی ئێران به تۆتاڵ ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمارده‌كات
ئێران به‌رهه‌می نه‌وتی زیاد ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای تۆتاڵی فەره‌نسی كه به یه‌كێك له چالاكترین كۆمپانیاكانی ده‌رهێنانی نه‌وت و گاز داده‌نرێ له ئێران، بڕیاریدا رۆژانه دوو سه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ئه‌و وڵاته بكڕێت.
به گوێره‌ی گرێبه‌ستی سه‌ره‌تایی له نێوان كۆمپانیای تۆتاڵ و حكوومه‌تی ئێران، بڕیاربوو رۆژانه سه‌د و شه‌ست هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بفرۆشرێته كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه‌كه، به‌ڵام ئێستا تۆتاڵ چاوی له كڕینی نه‌وتی زیاتره و ئاماده‌یه رۆژانه دوو سه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ئێران بكرێت.
تۆتالی فه‌رنسی چه‌ند رۆژێك دوای هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێران، گرێبه‌ستی هاورده‌كردن و كڕینی نه‌وتی له‌گه‌ڵ تاران واژوو كرد و ئێستا فرۆشی نه‌وتی ئێران به‌و كۆمپانیایه ئاستی پێوانه‌یی تۆماركردووه.
تاكو ئێستاش ئێران چاوی له‌وه‌یه پێگەی خۆی له بازاڕی نەوت لە جیهان بەدەست بهێنێتەوە و بۆ ئه‌م مەبەستە ئاسانكاری زۆر بۆ ئه‌و كۆمپانایانه ده‌كات كه له‌م بواره كارده‌كەن.