ئەمەریکا.. سەرۆکی پەرستگەیەکی جوو لەبەردەم ماڵەکەی بە کوژراوی دۆزرایەوە

وێنەی کوژراوەکە
وێنەی کوژراوەکە

K24 - هەولێر:

پۆلیسی شاری دیترۆیتی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، سەرۆکی پەرستگەی جووەکان لە دیترۆیت، لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بەچەقۆ کوژراوە.

پۆلیسی دیترۆیت باسی لەوەشکردووە، سەرۆکی پەرستگەی جووەکان ناوی سامانسا پاوڵە و تەمەنی 40 ساڵە، جگە لە پۆستە ئایینیەکەی وەک چالاکوانێکی سیاسی و مافەکانی مرۆڤ کاریکردووە، لە ساڵی رابردووەوە وەک سەرۆکی پەرستگەی جووەکان لە ویلایەتی دیترۆیت دەستبەکاربووە.

هێشتا بکوژی سامانسا ئاشکرا نەکراوە و نازانرێ هۆکاری پشت رووداوەکە چی بووە، لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس سەبارەت بە رووداوەکە دەستیپێکردووە و بەدوای بکەرانی تاوانەکە دەگەڕێن.

حاکمی ویلایەتی مشیگن، گرێچن ویتمر سەبارەت بە کوژرانی سامانسا پاوڵ گوتی: مردنی سامانسا دڵتەزێن بوو، ئەو کەسێكی نەرمونیان بوو، ئازایانە کاری دەکرد.

رۆژی 8ـی ئەم مانگە، دوو گەشتیاری ئیسرائیلی لە شاری ئەسکەندەرییە لە میسر لەلایەن پۆلیسێکەوە بە دەستڕێژی گوللـە کوژران.