یه‌حیا ره‌سووڵ: لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه‌ی مه‌خموور پێكهێنرا
K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، لیوا یه‌حیا ره‌سووڵ له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه‌ی چیای قه‌ره‌چووغ رایگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیران محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌دواداچوونی بۆ رووداوه‌كه‌ی چیای قه‌ره‌چووغی سنووری مه‌خموور كردووه، كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی سێ كه‌س و برینداربوونی حه‌وت كه‌سی دیكه.
یه‌حیا ره‌سووڵ هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، سوودانی فه‌رمانی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵای بۆ لێكۆڵینه‌وه له لێكه‌وته‌كانی ئه‌م رووداوه كردووه، بۆ دیاریكردنی هۆكاری دروستبوونی رووداوه‌كه.
سوودانی داوای دانبه‌خۆداگرتنی له‌هه‌موو هێزه‌كان كردووه و جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، پێویسته سه‌رجه‌م فه‌رمانده و هێزه‌كان له‌هه‌موو ئاسته‌كان هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌ن.
ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی هەڵە تێگەیشتنێک بۆ ماوەی چەند خولەکێک شەڕە تەقە لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە قەرەچووغ روویداو و دواتر دۆخەکە کۆنترۆڵکراوە.
سەرچاوەیەک بە کوردستان24ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی هەڵە تێگەیشتنێک لە یەکێک لە خاڵە سەربازییەکان شەڕە تەقە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە قەرەچووغ روویداوە، شەڕەکە بۆ ماوەی چەند خولەکێک بەردەوام بووە و دواتر دۆخەکە کۆنتڕۆڵکراوە و ئێستا رەوشەکە ئارامە.