سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی ئەمەریکا کرد
K24 - هەولێر
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مارک سترۆ كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان، ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه و رووداوه‌كانى به‌ئامانجگرتنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان کۆبوونەوە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23 تشرینی یەکەمی 2023، نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ مارك سترۆ كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان، ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه و رووداوه‌كانى به‌ئامانجگرتنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و هه‌ماهه‌نگيى ئه‌منيى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، هه‌ردوولا نيگه‌رانيى خۆيان له ئه‌گه‌ر و مه‌ترسيى فراوانبوونى ئاڵۆزييه‌كان و لێكه‌وته‌كانى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ربڕى و جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و نێرده ديپلۆماتييه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و به‌ره‌ده‌واميى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى ئه‌منيى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، كرده‌وه.
بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، سەرۆکی هەرێم و کونسوڵی ئەمەریکا، تاوتوێی چه‌ند پرسێكى گرنگیان کردووە کە تێیدا، جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
