بەریتانیا: پێویستە ئیسرائیل شەڕ راگرێت
K24 - هەولێر
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگری لەخۆی بکات، بەڵام دەبێت ئەو شەڕە راگرێت.
جەیمس کلێڤەرلی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، ئەمڕۆ دووشەممە، 29 تشرینی یەکەم 2023 بە سکای نیوزی راگەیاند، وڵاتەکەی پاڵپشتی ئیسرائیل دەکات لەوەی کە مافی خۆیەتی بەرگری لەخۆی بکات، بەڵام راگەیاندنی ئاگربەست ئەوەنییە کە ئێستا گەلی فەڵەستین پێویستییەتی.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت ئیسرائیل دان بەخۆیدا بگرێت و ئەو شەڕە راگرێت و پێویستە رێز لە یاسای نێودەوڵەتی مرۆییەکان بگرێت.
شەڕی غەززە لە دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی "زریانی ئەقسا" لە 7ـی تشرینی یەکەمەوە دەستی پێکردووە، پێی ناوەتە 24ەمین رۆژی خۆی، لەکاتێکدا ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە لە رێگەی وشکانی و دەریایی و ئاسمانییەوە، کە بەهۆیەوە زیاتر لە هەشت هەزار کەس کوژراون زیاتر لە 20 هەزاری دیکەش بریندارن.
ئەمە جگە لەوەی نزیکەی دوو هەزار کەس لە ژێر داروپەردوودا بێسەروشوێنن، تا ئێستاش لە ئیسرائیل زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژراون کە 310 کەسیان سەرباز بوونە.