كرێكارێكی گۆڕستان له غه‌ززه: تاكو ته‌رمی ژن و منداڵ هه‌بن، پیاوان نانێژرێن
K24 - هەولێر:
به‌هۆی جه‌نگی ئیسرائیل – حه‌ماس، خه‌ڵكی غه‌ززه ناتوانن به مه‌راسیم كوژراوه‌كانی خۆیان له گۆڕستان بنێژن.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی ئه‌لحوره‌ی ئه‌مه‌ریكی، به‌هۆی به‌رزی ژماره‌ی كوژراوه‌كانی غه‌ززه، زۆربه‌ی گۆڕستانه‌كان پڕبووه‌ته‌وه و جیا له‌وه‌ش مهیتخانهكانی نه‌خۆشخانه‌كانیش پڕبوونه له ته‌رمی غه‌ززه‌ییه‌كان، ره‌شپۆشی و نه‌هامه‌تی ئه‌و شاره‌ی داپۆشیووه.
له راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه دراوه، دانیشتوانی غه‌ززه ده‌ڵێن، رێگه چاره‌مان نییه، ته‌نیا ده‌بێت گۆڕه كۆنه‌كان هه‌ڵبده‌ینه‌وه و كوژراوه‌كانی جه‌نگی حه‌ماس – فه‌ڵه‌ستینی تێدا بنێژرێن.
وێنه و دیمه‌نه‌كانی غه‌ززه كاره‌ساتبارن، ته‌رمی ده‌یان كه‌س له كۆچه و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شاره كه‌وتوون.
كارمه‌ندێكی گۆڕستان له‌مباره‌یه‌وه به ماڵپه‌ڕی ئه‌لحوره‌ی راگه‌یاندووه، ته‌رمی 20 پیاو ئاماده‌یه بۆ ناشتن، له ئێستادا ته‌رمی منداڵ و ژن ده‌نێژرێن.
ئاژانسی ئه‌سۆشێیتدپرێس له‌مباره‌یه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، گۆڕههڵكهنهكانی غه‌ززه چاڵی گه‌وره هه‌ڵده‌كه‌ن و به ده‌یان ته‌رمی تێدا ده‌شارنه‌وه، تا ئه‌و ئاسته‌ی 60 ته‌رم به یه‌كه‌وه نێژراون.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ده‌كرێ كوژراوه‌كانی غه‌ززه به كۆمه‌ڵ بنێژرێن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاندبوو، ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل گه‌یشته 8306 كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئه‌وه‌شی خستبووه‌ڕوو، له‌نێو كوژراوه‌كاندا 3457 كه‌سیان منداڵن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت، ئیسرائیل هێرشه‌كانی بۆسه‌ر غه‌ززه به رێگه‌ی وشكانییه‌وه فراوانتر كردووه.
شەڕی غەززە لە دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی "زریانی ئەقسا" لە 7ـی تشرینی یەکەمەوە دەستی پێکردووە، پێی ناوەتە 24هەمین رۆژ، لەکاتێکدا ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە لە رێگەی وشکانی و دەریایی و ئاسمانییەوە، بەهۆیەوە هەزاران کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
تا ئێستاش لە ئیسرائیل زیاتر له 1400 کەس کوژراون کە 310 کەسیان له ریزی سەربازهكانن.