كۆشكی سپی: رووداوه‌كانی دژ به قوتابیانی جووله‌كه له قوتابخانه و زانكۆكانی ئه‌مه‌ریكا زیاديكردووه

K24 - هەولێر:
كۆشكی سپی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی له‌باره‌ی "زیادبوونی رووداوه‌كانی دژ به منداڵه جووله‌كان له قوتابخانه و زانكۆكانی ئه‌مه‌ریكا" راده‌گه‌یه‌نێت و ئاماژه به‌وه ده‌كات له‌وه‌ته‌ی هێرشه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل، ئه‌و جۆره رووداوه نیگه‌رانكه‌ر و وروژێنه‌رانه زیادیان كردووه.
له‌وباره‌یه‌وه به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 30ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به ئاماده‌بوونی میگێل كاردۆنا دۆگ ئیمهۆف، وه‌زیری فێركردنی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی جوو له ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام ده‌درێت.
هاوكات بڕیار وایه هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌زیری فێركردنی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی زانكۆ بكات بۆ به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ قوتابییه جووله‌كان، له‌وباره‌یه‌وه به‌رپرسه باڵاكه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكردووه‌ته‌وه، هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌تی داد و ئاسایش په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ زانكۆكان دروست كردووه.
كۆشكی سپی تا ئێستا ژماره و زانیاری وردی له‌باره‌ی زیادبوونی رووداوه‌كانی دژ به رۆڵه‌كانی جووله له قوتابخانه و زانكۆكانی ئه‌مه‌ریكا له‌وه‌ته‌ی 7ـی ئه‌م مانگه‌وه نه‌سختووه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام زانكۆی كۆرنێل له نیویۆرك جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، پۆلیس لێكۆڵینه‌وه له‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌كات كه له رێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه كراونه‌ته سه‌ر ناوه‌ندێكی جوو له‌ناو زانكۆكه.
جه‌نگی نێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئاڵۆزی و پشێوییه‌كی زۆری له زانكۆ دێرینه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌ت له هارفارد دروست كردووه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی سی گرووپی قوتابیان له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا به‌رپرسیاره‌تی ته‌واوه‌ته‌ی ئه‌و جه‌نگه و لێكه‌وته توندوتیژه‌كانییان خستووه‌ته ئه‌ستۆی ئیسرائیل و رایانگه‌یاندووه، ئۆپه‌راسیۆن و هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس له 7ـی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ له‌خۆڕا و به‌بێ هۆ نه‌بووه.
بەرەبەیانی 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردەسەر ئیسرائیل، کە بەگوتەی ئەو وڵاتە زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژراون، لەبەرامبەردا ئیسرائیل بە چڕی بۆردومانی کەرتی غەززەی کرد، به گوێره‌ی دوایین ئاماری ته‌ندروستی غەززە، ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل گه‌یشته 8306 كه‌س، كه له‌نێو كوژراوه‌كاندا 3457 كه‌سیان منداڵن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئیسرائیل هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر غه‌ززه به رێگه‌ی وشكانییه‌وه فراوانتر كردووه.