ناتانیاهۆ: بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی بارمته ئیسرائیلییه‌كان پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی ده‌روونی دڵڕه‌قانه‌یه
K24 - هەولێر:
سه‌باره‌ت به گرته ڤیدیۆیۆكهی سێ ژنه بارمته ئیسرائیلییه‌كانی لای حه‌ماس، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌ڵێت، "پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی ده‌روونی دڵڕه‌قانه‌یه".
نووسینگه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌وه‌ی حه‌ماس له‌و گرته ڤیدیۆیه كردوویه‌تی، به‌شێكه له پڕوپاگه‌نده‌ی ده‌روونی دڵڕه‌قانه، كه حه‌ماس و داعش ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بارمته ئیسرائیلییه‌كانی لای بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بۆ ئیسرائیل، دهخهیهگهڕ.
ناتانیاهۆ به بارمته ئیسرائیلییه‌كان ده‌ڵێت: "دڵمان له‌گه‌ڵ ئێوه و ته‌واوی بارمته‌كانه".
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 30ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) سێ ئافره‌تی ئیسرائیلی كه بارمته‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینین له په‌یامێكی ڤیدیۆیدا داوایان له بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل كرد ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نێت و به پێویستی ده‌زانن ئازاد بكرێن و ئازادكردنیان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی ناتانیاهۆ.
ئه‌و سێ بارمته‌یه له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه‌یاندا داوا له سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یان كرد ئازادیان بكات، هه‌ر وه‌ك چۆن به‌ڵێنی ئازادكردنی بارمته‌كانی داوه. گوتیشیان، به‌هۆی شكستی سیاسی، ئه‌منی و سه‌ربازی ناتانیاهۆوه دووچاری ئه‌و بارودۆخه بوونه و بوونه‌ته بارمته‌ی ده‌ست بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس.
ئافره‌ته بارمته‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كرد، به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی ناتانیاهۆوه باجی بێتاوانی خۆیان ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها داوایان له ناتانیاهۆ دكرد، سه‌رجه‌م گیراوه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ئازاد بكات، بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ماس ئه‌وان ئازاد بكات و به پێویستی ده‌زانن بگه‌ڕێنه‌وه ناو خانه‌واده‌كانیان.
بەرەبەیانی 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردەسەر ئیسرائیل، کە بەگوتەی ئەو وڵاتە زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژراون، لەبەرامبەردا ئیسرائیل بە چڕی بۆردومانی کەرتی غەززەی کرد، به گوێره‌ی دوایین ئاماری ته‌ندروستی غەززە، ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل گه‌یشته 8306 كه‌س، كه له‌نێو كوژراوه‌كاندا 3457 كه‌سیان منداڵن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئیسرائیل هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر غه‌ززه به رێگه‌ی وشكانییه‌وه فراوانتر كردووه.