خيلافه‌تى داعش به‌ره‌و پووكانه‌وه‌يه ده‌چێت
داعش به‌رپرسيارێتى خۆى له ئه‌نجامدانى زۆربه‌ى په‌لاماره‌كانى ئه‌وروپا به تايبه‌تى فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانيا ده‌ربڕيوه. ئه‌مه له كاتێكدايه له سه‌ر زه‌وى سنوورى خيلافه‌ته‌كه‌ى به‌ره‌و پووكانه‌وه‌يه.
K24 – هه‌ولێر:
داعش به‌رپرسيارێتى خۆى له ئه‌نجامدانى زۆربه‌ى په‌لاماره‌كانى ئه‌وروپا به تايبه‌تى فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانيا ده‌ربڕيوه. ئه‌مه له كاتێكدايه له سه‌ر زه‌وى سنوورى خيلافه‌ته‌كه‌ى به‌ره‌و پووكانه‌وه‌يه.
له 3 مانگى رابردوودا، داعش له سه‌ر زه‌وى زۆرێك له ناوچه‌كانى له ده‌ستدا و له‌سه‌ر ده‌ستى هێزى پێشمه‌رگه له باشوورى كوردستان و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)، له رۆژئاواى كوردستان زه‌برى به‌رچاوى به‌ركه‌وت.
له‌و ماوه‌يه‌دا، داعش له برى ئه‌وه‌ى لايه‌نگرانى هانبدات روو له خيلافه‌ت بكه‌ن، داوايان لێده‌كات هه‌ر كه‌س له شوێنى خۆيه‌وه كرده‌وه‌ى تيرۆريستى ئه‌نجام بدات.
ئه‌بو محه‌ممه‌د ئه‌لعه‌دنانى، گوته‌بێژى ره‌سمى خيلافه‌تى داعش له وتارێكدا داواى جيهاد له لايه‌نگرانى داعش ده‌كات.
له وتاره‌كه‌دا ده‌ڵێت: "ئه‌ى يه‌كتا په‌رستان ئه‌گه‌ر تاغوته‌كان ده‌رگاى كۆچيان لێ داخستن، ئێوه ده‌رگاى جيهاديان به روودا بكه‌نه‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ناچاريان بكه‌ن تاڵاوى په‌شيمانى بچێژن و دڵنيا بن لاى ئێمه بچووكترين كرده‌وه له ناو ماڵه‌كانيان گه‌وره‌تره له‌وه‌ى بێن له‌گه‌ڵ ئێمه بن".
زياتر له جارێك له هه‌ر مانگێكدا لايه‌نگرانى داعش به‌ده‌م ئه‌و بانگه‌وازه‌وه چوون و فه‌رمانه‌كه‌يان جێبه‌جێكردووه.
زۆرێك له‌وانه‌ى كرده‌وه‌كانيان ئه‌نجامداوه ده‌ركه‌وتووه شوێنه‌وارى توندوتيژييان پێوه ديار نه‌بووه.
ماكس ئه‌برامز، مامۆستاى زانكۆى نۆرس ئيسترن له بۆستن ده‌ڵێت: بيرۆكه‌ى ده‌وڵه‌تى خيلافه‌ت له رێگه‌ى تياچوونه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: رێبه‌رايه‌تى داعش زۆرتر داوا ده‌كه‌ن لايه‌نگرانيان روونه‌كه عێراق و سووريا و هه‌ريه‌ك له شوێنى خۆيه‌وه كرده‌وه‌ى تيرۆريستى ئه‌نجام بدات.
هاوكات ئاماده‌كارييه‌كان بۆ رزگاركردنى مووسڵ له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش به‌ره‌و ته‌واو بوون ده‌چن.
له ناوچه سنوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هێزى پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه له سه‌ركه‌وتنه‌كانى و توانيويه‌تى به‌شێكى زۆرى ناوچه داگيركراوه‌كان رزگار بكات.