سوپای ئیسرائیل: له هێرشه‌كه‌ی كه‌مپی جه‌بالیا سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌ماس كوژرا

K24 - هەولێر:
دوای به دوای بۆردومانی ئه‌مڕۆی كه‌مپی جه‌بالیا، سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له رێگه‌ی بۆردومانی كه‌مپێك له غه‌ززه، سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس كرایه‌ئامانج.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سوپای ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 31ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023)، له رێگه‌ی هێرشێكی ئاسمانییه‌وه، كه‌مپی جه‌بالیا بۆردومانكرا و تێیدا ئیبراهیم به‌یاری سه‌ركرده‌ی كه‌تیبه‌ی جه‌بالیای سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به ئامانجگیرا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بەهۆی بۆردومانی کەمپی جەبالیا لە غەززە لەلایەن ئیسرائیله‌وه، 400 کەس کوژران و برینداربوون و زۆرینەی قوربانییەکان منداڵ و ژنن.
ماوه‌ی 25 رۆژه جه‌نگی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل به‌رده‌وامه، تائێستا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژراون، لەبەرامبەردا ئیسرائیل بە چڕی بۆردومانی کەرتی غەززەی کردووه، به گوێره‌ی دوایین ئاماری ته‌ندروستی غەززە، ژماره‌ی كوژراوانی ئه‌و شاره به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل گه‌یشته 8525 كه‌س، له‌نێو كوژراوه‌كاندا 3542 كه‌سیان منداڵن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئیسرائیل هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر غه‌ززه به رێگه‌ی وشكانییه‌وه فراوانتركردووه.
له‌ماوه‌ی رابردوودا، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس 4 بارمته‌ی ئیسرائیلی له كۆی 222 ئازادكردووه، (هه‌روه‌ك سوپای ئیسرائیل ئه‌و ژماره‌ی به فه‌رمی راگه‌یاندووه).