ههناردهكردنی نهوت له كێڵگهی نهوتی بای حهسهن راگیراوه
زیان به ئابووری ههرێمی كوردستان دهگهیهنێت
K24 – ههولێر:
پهلامارهكهی سەر کێڵگەی نەوتی بای حەسەن, زیانێکی گەورە بە ئابووری ھەرێمی کوردستان دەگەیەنێت و لە ھەمان کاتیشدا کاریگەری دەبێت لەسەر ناردنی پارەی پترۆدۆلار بۆ کەرکووك, کە بەپێی رێکكەوتنێکی نێوان حکوومەتی ھەرێم و ئیدارهی کەرکووك مانگانە ھەرێم 10 ملیۆن دۆلار بۆ ئهو پارێزگایه دەنێرێت.
ئێستا ئەگەرچی ئاگری تەقینەوەکە کۆنترۆڵکراوە, بەڵام ھەناردەی نەوت لە کێڵگەی نەوتی بای حەسەن راگیراوە کە بەرھەمی رۆژانەی 170 ھەزار بەمیلە.
ئێرە بە دڵی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک دادەنرێت, پاش تەقاندنەوەی لە لایەن چەکدارانی داعشەوە ئێستا لە رووی تەکنیکی و ئەمنییەوە کۆنترۆڵکراوە و ھەوڵەکانیش چڕکراونەتەوە تاوەکوو لە چەند رۆژی داھاتوو جارێکی دیکە ھەناردەکردنی نەوت تێیدا دەست پێ بکاتەوە.
بەرھەمی ئەم کێڵگەیە 170 ھەزار بەرمیلە لە رۆژێکدا ,, بە تەقاندنەوەشی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رۆژانە زیاتر لە 5 ملیۆن دۆلار زیانی بەردەکەوێت , ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر ناردنی 10 ملیۆن دۆلاری مانگانە کە لە بری پترۆدۆلار حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کەرکوةکی رەوانە دەکات ئەمەش بە پێی ئەو رێکكەوتنەی پێشتر لەگەڵ ئیدارەی کەرکووك مۆری کردبوو .
ئەم کێڵگەیە لە سێ وێستگە پێکدێت کە ھەریەکە لە بای حەسەنی باکوور, باشوور و داود گوورگەیە, ئەگەر چی تەقینەوەکە لە وێستگەی باشوور روویداوە و بەرھەمی ئەم وێستگەیە 70 ھەزرا بەرمیلی رۆژانەیە, بەڵام ھەناردەی نەوتی بەیەکجاری لەو کێڵگەیە راگرتووە .
کیڵگەی نەوتی بای حەسەن و ئاڤانە لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە سەرپەرشتی دەکرێن و بەرھەمی رۆژانەی ھەردووکێڵگەکە 260 ھەزار بەرمیلە.