ئه‌مه‌ریكا: هێشتا 400 هەزار کەس لە باکووری غەززە ماون
K24 - هەولێر:
دەیڤد ساتێرفیڵد نوێنەری تایبەتی ئەمه‌ریکا لە عەممانی پایتەختی ئوردن رایگەیاند، هێشتا 350 بۆ 400 هەزار کەس لە باکووری غەززە ماون و نەیانتوانیوە کەرتی غەززە جێبهێڵن.
نوێنەری ئەمه‌ریکا ئاشکراشی دەکات، تا ئێستا 800 هەزار بۆ ملیۆنێک کەس، باکووری غەززەیان جێهێشتووە و بەرەو باشوور رۆیشتوون.
ئەمە لە کاتێک دایە، ئیسرائیل بەردەوام داوا لە هاووڵاتییانی باکووری غەززە دەکات ناوچەکانیان جێبهێڵن و بەرەو باشوور بچن، بۆ ئەوەی لە بۆردوومانەکان بەدوور بن و پارێزراو بن.

لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، 261 کەسی دیکە له غه‌ززه بوونە قوربانی و ژمارەی کوژراوان لە 7ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا گەیشتە 9488 کەس، کە 3900 یان منداڵن و 2500 یان ئافره‌تن و بە لایەنی کەم 24 هەزار کەسیش بریندارن. (هه‌روه‌ك ته‌ندروستی غه‌ززه بڵاویكردووه‌ته‌وه).
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ته‌ندروستی غه‌ززه لەسەدا 70ی قوربانییان لە ژنان، منداڵان و بەساڵاچووانن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، تا ئێستا کەسانێک لە ژێر داروپەردووی رووخاوی باڵه‌خانه‌كاندا ماون و 1250 منداڵ بێسەرو شوێنن و بە گشتی لەبارەی 2200 کەسیش هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.