نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: زیاتر له چوار ملیۆن كه‌س له جیهان بێ ره‌گه‌زنامه‌ن

K24 – هەولێر:
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات زیاتر له چوار ملیۆن كه‌س له‌سه‌ر ئاستی جیهان بێ ره‌گه‌زنامه‌ن، له كاتێكدا ئه‌و ژماره‌یه زۆر زیاتره، ده‌شڵێت هه‌موو ئه‌وانه‌ی بێڕه‌گه‌زنامه‌ن له مافه مرۆییه‌كان و خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان بێبه‌شن.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 4ـی تشرینی دووه‌می 2023) كۆمیسیۆنی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، چوار ملیۆن و 400 هه‌زار كه‌س له‌سه‌ر ئاستی جیهان ره‌گه‌زنامه‌یان نییه، كه ئه‌مه‌ش "كاریگه‌ری وێرانكه‌ر"ـی بۆ دروست كردوونه، به‌تایبه‌ت كه به‌هۆی بێڕه‌گه‌زنامه‌ییانه‌وه له مافه‌كانی مرۆڤ و خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان بێبه‌ش ده‌بن.
كۆمیسیۆنی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، نه‌بوونی ره‌گه‌زنامه له‌لایه‌ن ئه‌و هاووڵاتییانه‌وه ده‌بێته هۆی په‌راوێزخستنیان له رووی سیاسی و ئابووری و جیاكاریكردن به‌رامبه‌ریان و قۆستنه‌وه‌یان و خراپبه‌كارهێنانیان و مامه‌ڵه‌ی خراپ له‌گه‌ڵیاندا.
ئه‌و كۆمیسیۆنه روونیشكردووه‌ته‌وه، ژماره‌كه زۆر له‌وه زیاتره كه بڵاوكراوه‌ته‌وه. گوتووشیه‌تی، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه نین له گرووپه كه‌مینه‌كانن، ئه‌مه‌ش وایكردووه جیاكارییه‌كی توند به‌رامبه‌ریان بكرێت و په‌راوێز بخرێن.
ئه‌مڕۆ به‌بۆنه‌ی نۆیه‌م ساڵیادی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی "من سه‌ر به (IBelong)ـم بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌كانی نه‌بوونی ره‌گه‌زنامه"، فیلیپۆ گراندی، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك هۆكار بۆ نه‌بوونی ره‌گه‌زنامه هه‌یه، به‌ڵام ده‌كرێت وڵاتان له‌میانی دامه‌زراوه‌ی یاسادانان و گۆڕینی سیاسه‌ته‌كانیان زۆرێك له‌و دیاردانه كه‌م بكه‌نه‌وه. گراندی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای له وڵاتانی جیهان كرد رێوشوێن و رێكاری خێرا بگرنه‌به‌ر و هیچ كه‌س له هه‌بوونی ره‌گه‌زنامه بێبه‌ش نه‌كه‌ن.
تا ئێستا 97 وڵات چوونه‌ته ناو رێككه‌وتننامه‌ی ساڵی 1954ـی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی تایبه‌ت به بارودۆخی ئه‌و كه‌سانه‌ی ره‌گه‌زنامه‌یان نییه، هاوكات 79 وڵاتی دیكه‌ش چوونه‌ته ناو رێككه‌وتننامه‌ی ساڵی 1961ـی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی تایبه‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌كانی نه‌بوونی ره‌گه‌زنامه.