تا ئێستا 46 رۆژنامه‌نووس به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه كوژراون
K24 – هەولێر:
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌ماس له غه‌ززه بڵاویكرده‌وه، تاكو ئێستا 46 رۆژنامه‌نووس به‌هۆی جه‌نگی حه‌ماس – ئیسرائیل و بۆردومانه‌كانی ته‌لئه‌ڤیڤ كوژراون.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌ماس له غه‌ززه، كه سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری خێزانی رۆژنامه‌نووسه كوژراوه‌كانی غه‌ززه كردووه و رایگه‌یاندووه، 46 رۆژنامه‌نووس به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل كوژراون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه: كۆمه‌ڵكوژیی رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیران له كه‌رتی غه‌ززه، تیرۆرێكی رێككخراوه، كه ئیسرائیل دژی رۆژنامه‌نووسه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ئه‌نجامیده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی چیرۆكی فه‌ڵه‌ستین به یه‌كجاره‌كی ون بێت.
لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، 261 کەسی دیکە له غه‌ززه بوونە قوربانی و ژمارەی کوژراوان لە 7ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا گەیشتە 9488 کەس، کە 3900 یان منداڵن و 2500 یان ئافره‌تن و بە لایەنی کەم 24 هەزار کەسیش بریندارن. (هه‌روه‌ك ته‌ندروستی غه‌ززه بڵاویكردووه‌ته‌وه).
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ته‌ندروستی غه‌ززه لەسەدا 70ی قوربانییان لە ژنان، منداڵان و بەساڵاچووانن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، تا ئێستا کەسانێک لە ژێر داروپەردووی رووخاوی باڵه‌خانه‌كاندا ماون و 1250 منداڵ بێسەرو شوێنن و بە گشتی لەبارەی 2200 کەسیش هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.