بەشێکی زۆری پۆستەر و وێنەی کاندیدەکانی پارتی لە کەرکووک شێوێندراون
K24 – كه‌ركووك:
لەگەڵ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق بەشێکی زۆری پۆستەر و وێنەی کاندیدەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە کەرکوک شێوێندراون و هەندێک لە کاندیدەکان لە ترسی شێواندنی پۆستەرەکانیان، تاکو ئێستا وێنە و پۆستەری خۆیان هەڵنەواسیوە، هاوكات کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیش ده‌ڵێت، ئەو حاڵەتانەیان تۆمار کردووە و بەداوداچوونی بۆ دەکەن.
تەنیا لە ماوەی 72 کاتژمێردا، کە هەڵمەت و بانگەشەی هەڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق دەستیپێکرد، ژماره‌یه‌ك وێنە و پۆسته‌ری كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان شێوێندران، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێكیان جگه له چوارچێوه‌كه‌یان هیچ شوێنەوارێکیان نەماوه.
ئەو پۆستەرانەی کە شێوێندراون هێشتا بەشێکیان لەسەر شەقامەکان ماون، بەشێکی زۆری پۆستەرەکانیش له شوێنك كۆكراونه‌ته‌وه، هاوكات کاندیدەکانی پارتی كه پۆسته‌ره‌كانیان شێوێندراوه، پێیان وایە به‌ئامانجگیراون.
له‌لای خۆیه‌وه کۆمسیۆنى باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگه‌یاندووه، رێکاری یاسایی له دژی ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌به‌ر ئه‌گه‌ر سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار بكرێت و سه‌لمێندرا وێنه و پۆسته‌ره‌كانیان شێواندووه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، لایەنە ئەمنیەکانیش راسپێردراون بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری وێنە و پۆستەری کاندیدەکان بکەن.
لایەنەکانی دیکەش پۆستەر و وێنەیان دڕێندراوه و شێوێندراوه و بەردەوام خەریکی دانان و هه‌ڵواسینی وێنە و پۆستەری دیکەن، بەڵام وێنەکانی ئەوان کەمتر شێوێندراون.