یاسین عه‌زیز شرۆڤه‌كاری سیاسی: سوودانی نه‌یتوانییوه هه‌ژموونی گرووپه چه‌كداره‌كان كه‌مبكاته‌وه
K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی شه‌ڕی حه‌ماس – ئیسرائیل و كاریگه‌ری ئه‌و شه‌ڕه بۆسه‌ر عێراق، شرۆڤه‌كارێكی سیاسی رایده‌گه‌یه‌نێت، له عێراق دوو ده‌سه‌ڵاتی بوونیان هه‌یه، حكومه‌تی عێراق و گرووپه چه‌كداره‌كان. گوتیشی: ئه‌وه‌ی دووه‌م به‌هێزتره له حكومه‌ت. هاوكات ده‌شڵێت: "سوودانی نه‌یتوانییوه هه‌ژموونی گرووپه چه‌كداره‌كان كه‌مبكاته‌وه".
یاسین عه‌زیز شڕۆڤه‌كاری سیاسی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی نه‌یتوانییوه هه‌ژموونی گروپه چه‌كداره‌كان له عێراق كه‌مبكاته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گرووپه چه‌كداره‌كان له عێراق زۆر ئازادانه بنكه سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌نه ئامانج.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سوودانی ده‌ڵێت، ئه‌وانه‌ی له بنكه سه‌ربازییه‌كانی عێراقن، میوانن، له‌به‌رامبه‌ردا نه‌یتوانیووه كۆنترۆڵی ئه‌و گرووپانه بكات .
روونیشیكرده‌وه، سوودانی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریكا و خه‌ڵكی عێراق و ئه‌وانه‌ی كه كردیان به سه‌رۆكی حكومه‌ت، نازانی چۆن هه‌ڵسوكه‌وت بكات.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا به‌مشێوه له‌به‌رامبه‌ر گرووپه چه‌كدارییه‌كان بێده‌نگ نابێت.
گوتیشی: "له دوای جه‌نگی ئۆكرانیا، هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا، به‌ره‌و لاوازی چوو، دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی حه‌ماس – ئیسرائیل، واشنتن به‌هێزه‌وه له‌ناوچه‌كه ده‌ركه‌وته‌وه، له قۆناغی داهاتوو گرووپه چه‌كدارییه‌كان ده‌بنه ئامانجی ئه‌مه‌ریكا".
پێشتریش رۆژنامه‌ی (The Washington Post) واشنتۆن پۆستی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردبووه‌وه، جۆ بایدن، سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بیر له لێدانی گورزێك ده‌كاته‌وه له گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران كه له عێراق و سووریا هێرش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌و رۆژنامه‌یه باسی له‌وه‌شكردبوو، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن كۆمارییه‌كانه‌وه فشاری زیاتری خراوه‌ته‌سه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه بداته‌وه كه ده‌كرێنه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا.