ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه گه‌یشته 9770 كه‌س
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، نوێترین ئاماری كوژراوانی غه‌ززه‌ی بڵاوكرده‌وه.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 5ـی تشرینی دووه‌می 2023)، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌ر به حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌ماس رایگه‌یاند، به‌هۆی بۆردومان و هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، ژماره‌ی كوژراوه‌كان گه‌یشته 9770 كه‌س.
وه‌زاره‌تی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌نێو كوژراوه‌كاندا 4800یان منداڵن.
لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس هەڵگیرسا، لە سەرەتادا باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی، لە وەڵامدا سوپای ئیسرائیل بە چڕی کەرتی غەززەی بۆردومان کرد، پاشان هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە دەستپێکرد.