واشنتن: تاكو ئێستا 300 ئه‌مه‌ریكی له غه‌ززه گواستراونه‌ته‌وه شوێنی سه‌لامه‌ت
K24 – هەولێر:
به‌رپرسێكی كۆشكی سپی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا 300 ئه‌مه‌ریكی له غه‌ززه گواستراونه‌ته‌وه شوێنی سه‌لامه‌ت.
جۆناسان ڤاینه‌ر جێگری راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا، له میانه‌ی گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌نووسی له‌گه‌ڵ تۆڕی (سی بی ئێس)ـی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاند، تاكو ئێستا پتر له 300 ئه‌مه‌ریكی غه‌ززه‌یان جێشهێشتووه و تاكو ئێستاش ژماره‌یه‌ك ئه‌مه‌ریكی دیكه له غه‌ززه گیریانخواردووه.
فاینەر ئاماژەی بەوەشدەکات، هێشتا ژمارەیەکی دیکە هاوڵاتی ئەمه‌ریکی لە غەززە ماون و لە هەوڵدان بۆ گواستنەوەیان، چونکە سەلامەتی گیانی هاووڵاتیانی ئەمه‌ریکی یەکێکە لە کارە لەپێشینەکانیان.
پێشتریش ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، 1000 ئه‌مه‌ریكی له غه‌ززه هه‌وڵی رۆیشتن ده‌ده‌ن.
له چوارشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه، پرۆسه‌ی جێهێشتنی غه‌ززه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی بیانی ده‌ستیپێكردووه، به‌ڵام دوێنێ شه‌ممه به‌هۆی بۆردومانی ئیسرائیل كه‌مێك وه‌ستا.
ده‌روازه‌ی ره‌فه‌ح تاكه ده‌روازه‌یه كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسرائیل‌دا نییه و به‌ره‌و نیوه‌دوورگه‌ی سینای میسر ده‌چێت، بۆیه له‌وێوه بیانییه‌كان ده‌رده‌چن و هاوكارییه‌كانیش ده‌گه‌نه غه‌ززه.
له‌مباره‌یه‌وه ماجید ئه‌نساری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر رایگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵێك بۆ رزگاركردنی بارمته‌كان و بیانییه‌كانی نێو غه‌ززه ده‌ده‌ن.
لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس هەڵگیرسا، لە سەرەتادا باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی، لە وەڵامدا سوپای ئیسرائیل بە چڕی کەرتی غەززەی بۆردومان کرد، پاشان هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە دەستپێکرد.
تا ئێستا 1400 ئیسرائیلی و 9777 هه‌زار كه‌سیش له غه‌ززه كوژراون، جیا له برینداربوون و بێسه‌روشوێنبوونی هه‌زارانی دیكه.