بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر: گەشتکردن لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاسایی بووەتەوە

K24 - هەولێر

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ ماوەیەک گەشتەکان راگیران، گەشتکردن لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاسایی بووەتەوە.

ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند: "دوای هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، گەشتەکانی فڕۆکەخانە بۆ ماوەیەک راگیران، بەڵام ئێستا گەشتکردن لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاسایی بووەتەوە".

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24 بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 7/11/2023، چەند مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کراون و لە ئاسمان تەقێنراونەتەوە.

Fly Erbil Advertisment