دوو شاری كوردی دەكرێنە پارێزگا

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی بڕیارێكی حكوومەتی توركیا ھەردوو شاری جزیر و گەڤەر لە باكووری كوردستان دەكرێن بە پارێزگا، ھەروەھا جۆلەمێرگ و شرناخ وەك پارێزگا نامێنن.

حكوومەتی توركیا گۆڕانكاری ئیدارەی شارەكانی باكووری كوردستان دەكات و بڕیاریدا ھەر یەك لە شارەكانی جزیر و گەڤەر بكرێن بە پارێزگا و لەبەرامبەردا جۆلەمێرگ و شرناخ وەك پارێزگا نامێننەوە.

لە بڕیارەكەی حكوومەتی توركیادا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە ناوی ھەكاری بە فەرمی دەگۆڕدرێت و دەكرێت بە جۆلەمێرگ و ھەروەھا ناوی شرناخ دەبێتە نوح.

ژمارەی دانیشتوانی جزیر128ھەزار و 804  كەسە و رووبەری 167 كیلۆمەترە، ھەروەھا رووبەری شاری گەڤەر 2 ھەزار و  371 كیلۆمەترە